بەرێز سەرۆکی ھەرێم بۆ نایەنە وەڵام و ھەڵوێست نانوێنن..؟!

بەرێز سەرۆکی ھەرێم بۆ نایەنە وەڵام و ھەڵوێست نانوێنن..؟!

ماوەیەکە لێرەو لەوێ لەناو ئەم کۆمەڵگە موسوڵمانەدا ڕاو بۆچوونی دژ بە ئایین و ئایدیاو ئەخلاق و رەوشتی ئەم میللەتە موسوڵمانە لە تیڤیی و رۆژنامەو سایت و تۆرە کۆمەڵایەتیەکان رەواجی پێ دەدرێ و بێگوێدانە حساب کردن بۆ ئەم گەلە موسوڵمانەی کە لەسەدا (%٩٠)ی لەسەر مەنھەجی ئەھلی سووننەیەو شانازی بە دین و قیەمی ئیسلامیی خۆیەوە دەکات.. 
باشە ئەگەر بەو دیموکراسییەی خۆشتان بێت کە بەزۆر بە ئێمەی دەفرۆشنەوە.. کوا درووستەو رەوایە بە زۆر کۆمەڵێ ئاداب و رەوشتی نا مرۆڤانە و دوور لە بەھای مرۆڤایەتی بدرێ بەسەر گەلێکی موسوڵمانی وەک ئەم گەلە بەش مەینەتیەی ھەر رۆژەی لە ژێر پەردەیەکدا زوڵم و خیانەتی لێدەکرێ.!
بۆیە حەق وابوو مامۆستایانی ئایینی بە پلەی یەکەم و دواتریش حزبە ئیسلامییەکان بە پلەی دووەم کە ئەو خەڵکە موسوڵمانە بۆ دوو ھەڵوێستی ئاوا دەنگیان پێداون کە بەرگری لە دین و ئایدیای ئەم گەلە بکەن.! 
پاشان بەرێز سەرۆکی ھەرێم (کاک مەسعود بارزانی) کە خۆی بە موسوڵمان و بە شوێنکەوتەی مەزھەبی ئیمامی شافعی دەزانێ .. وەک ئەوەی کە سەرۆکی ئەم ھەرێمە موسوڵمانەیەو وەک ئەوەی کە دەبێ تەنھا لە بوارە سیاسیی و سەربازییەکان ھەڵوێستی نەبێ و بەڵکو دەبێ لەم جۆرە ڕووداوانەشدا بە شێوەیەکی خێراو بێ وەستان ھەڵوێست بنوێنن و ئەو ئەگەرانەی کە دین و رەوشتی ئەم میللەتە دەخەنە خەتەرەوە لەلایەن چەند کەسێکی نامۆو بێزراو .. بەخێرایی به بەیاننامەیەک ھەڵوێست بنوێنن و ئەو بابەتانەی کە زەرەر لە بواری دینیی و ئایینی و ئەخلاقیی ئەم میللەتە موسوڵمانە دەدەن بە ھێڵی سووری وەسف بکردایەن..!!
ئێمە لە پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود داوا لە سەرۆکی یەکێیتی زانایان و پاشان سەرۆکی ھەرێم دەکەین نەیەڵن لەم کاتە ناسکانەدا کە کوردستانی پیادا تێدەپەرێ لەم جۆرە بۆچوون و بیرکردنەوە نامۆیانە لەسەر شاشەو رۆژنامەو سایت و تۆرە کۆمەڵایەتیەکاندا رەواجی پێ بدرێ و سومعەو مێژووی ئەم گەلە موسوڵمانە ناشرین و لەبەر چاو بخرێ..

عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود
سەرپەرشتیاری پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود
سلێمانی / 22 / 7 / 2015 ز


بەروار2020/07/06سەردان 593

ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له‌ یادی‌ راپه‌ریندا وێنه‌كان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌.! گوزه‌رێك به‌ناو موسوڵمانانی‌ وڵاتی‌ "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چه‌ند وێنه‌یه‌كی‌ تراژیدیای‌ هه‌ڵه‌بجه‌..! وه‌فایه‌ك بۆ پیاوه‌ گه‌وره‌و به‌ غیره‌ته‌كه‌ی‌ كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی‌ له‌ ته‌رمی‌ جەنابى مامۆستا ملا علی‌ له‌رۆژێكی‌ وه‌ك ئه‌مرۆدا شيخ ئه‌حمه‌د یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی‌ له سێداره‌دانی‌ پێشه‌وای‌ كوردان قازی‌ محمد بیرمه‌ندی مه‌زنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.