لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئەستێرە درەوشاوەکەی ڕابوونی ئیسلامییدا


لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئەستێرە درەوشاوەکەی ڕابوونی ئیسلامییدا

كاروان ڕه‌شید محی‌ الدین

ئه‌گه‌ر سه‌یری‌ لاپه‌ڕه‌كانی‌ مێژووی‌ گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین له‌ ڕابردوودا، چه‌ندین كه‌ڵه‌ پیاوی‌ ناودار له‌ناو ئه‌م گه‌له‌ به‌ش مه‌ینه‌ته‌دا هه‌ڵكه‌وتوون،  ته‌نهاو ته‌نها مه‌به‌ستی‌ سه‌ره‌كیان خزمه‌تكردنی‌ ئایین و نیشتمانه‌كه‌یان بووه‌، ئه‌وه‌یش كه‌ ئێمه‌ی‌ موسڵمان دڵخوَش ده‌كات ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زوَربه‌ی‌ هه‌ره‌ زوَری‌ سه‌ركرده‌و شوَڕشگێڕه‌كانمان ده‌رچوو و په‌روه‌رده‌كراوی‌ قوتابخانه‌كه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا بوون و به‌ده‌ستی‌ ده‌ست نوێژه‌وه‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ چه‌كی‌ به‌رگری‌ و جیهاد، لێره‌دا دوو ڕاسته‌قینه‌ی‌ مێژووییمان بوَ ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌ویش: زوڵم و سته‌می‌ دوژمنان له‌م گه‌له‌و هه‌مان كات سووربوون و پێداگری‌ سه‌ركرده‌كانمان له‌ خه‌بات و به‌رگری‌ كردن له‌م میلله‌ته‌ به‌ درێژایی‌ مێژوو.
به‌ڵێ‌ ماموَستا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود یه‌كێكه‌ له‌و سه‌ركرده‌ به‌ عیززه‌ت و چاونه‌ترسانه‌ی‌ ڕابوونی‌ ئیسلامی‌ كه‌ له‌ هه‌ورامانه‌وه‌ ده‌ركه‌وت و له‌ قه‌دپاڵی‌ شاخه‌كانه‌وه‌ ڕووناكی‌ ئه‌م زاناو موجاهیدو موفه‌سسیره‌ (وه‌ك مانگه‌ شه‌و كوردستانی‌ تاریك كراو به‌ زوڵم و سته‌می‌ ڕژێمی‌ به‌عس)ی‌ ڕووناك كرده‌وه‌. به‌ڵێ‌ ماموَستا به‌ كردار سێ‌ كوَڵه‌كه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی‌ ئیسلامی‌ (بانگه‌واز، كوَچ، جیهاد)ی‌ به‌یه‌كه‌وه‌ گرێدا.
- قوَناغی‌ بانگه‌وازی‌ ماموَستا زوَر ترسناك و هه‌ستیار بوو، له‌لایه‌كه‌وه‌ ڕژێمی‌ به‌عس وه‌ك دڕنده‌ كه‌وتبووه‌ وێزه‌ی‌ ئه‌م میلله‌ته‌ موسڵمانه‌و خه‌ریكی‌ ئه‌نفال و خاپووركردنی‌ گونده‌كانی‌ كوردستان بوو، هه‌مان كات ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بیری‌ شوعییه‌ت مێشكی‌ زوَرێك له‌ لاوه‌كانمانی‌ ژه‌هراوی‌ كردبوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ماموَستا هه‌وڵی‌ ده‌دا كه‌ هێڵه‌ سووره‌كانی‌ ئیمان و باوه‌ڕی‌ ئیسلامی‌ بوَ موسڵمانان ڕوون بكاته‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی‌ ڕزگاركردنی‌ موسڵمانان و به‌ ئاگاهێنانه‌وه‌یان و له‌ پێناو گه‌ڕانه‌وه‌یان بوَ سه‌ر ئه‌سڵی‌ دین و ڕزگاركردنی‌ لاوه‌كانمان له‌و بیره‌ شیوعیه‌ته‌ ژه‌هراوییه‌ كه‌ ئه‌وكات ولاَتمانی‌ داگیر كردبوو.
- ماموَستا له‌ گه‌یاندنی‌ ڕاستییه‌كان و دژایه‌تی‌ كردنی‌ ڕژێمی‌ به‌عسدا زوَر نه‌ترس و بوێرو ڕاست بێژ بوو، به‌ ئاشكرا دژایه‌تی‌ دكتاتوَری‌ ده‌كردو هیچ گوێی‌ به‌ دڕنده‌یی‌ پیاوانی‌ ڕژێم نه‌ده‌دا، به‌ وردبوونه‌وه‌ له‌ كتێب و نامیلكه‌و وتاره‌كانی‌ ماموَستا كه‌ له‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ی‌ سیروانه‌وه‌ ده‌یدات به‌ گوێی‌ موسڵماناندا ئه‌وه‌ به‌ڕوَشنی‌ به‌دیار ده‌كه‌وێت كه‌ ماموَستا له‌پاڵ ده‌عوه‌و بانگه‌وازدا خه‌ریكی‌ پێگه‌یاندنی‌ ڕێكخستنێكی‌ ئیسلامیی‌ تۆكمه‌ بووه‌ كه‌ ئه‌م ڕاسته‌قینه‌یه‌ دواتر له‌ ڕاپه‌ڕینی‌ هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان و شاره‌زووردا وه‌ ده‌ركه‌وت، به‌ڵێ‌ وتاره‌كانی‌ ماموَستا هێنده‌ كاریگه‌ر بوون كه‌ له‌ زوَربه‌ی‌ شوێنه‌كانه‌وه‌ موسڵمانان به‌خوَشحاڵییه‌وه‌ ڕوویان له‌ مزگه‌وته‌كه‌ی‌ ماموَستا ده‌كرد.
هه‌مانكات ده‌توانین ئاماژه‌ به‌وه‌ بده‌ین كه‌ له‌ قوَناغی‌ بانگه‌وازی‌ پێش هیجره‌تدا ماموَستا چه‌ند ئامانجێكی‌ هه‌بووه‌ له‌وانه‌ دژایه‌تی‌ كردنی‌ ڕژێمی‌ به‌عس و به‌ ئاگاهێنانه‌وه‌ی‌ موسڵمانان له‌و بیره‌ شیوعیه‌ته‌ی‌ كه‌ باڵی‌ به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا كێشابوو، هه‌مان كات ئامانجی‌ بوو كه‌ پێش  چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ ڕێكخستنێكی‌ توَكمه‌ دابمه‌زرێنێ‌ و هه‌روه‌ك له‌م قوَناغه‌دا ده‌یویست پێش ئه‌وه‌ی‌ كوَچ بكات كوَمه‌ڵێك موسڵمان له‌ ده‌ره‌وه‌دا هه‌بن كه‌ مایه‌ی‌ ڕووناكی‌ چاوی‌ بن له‌كاتی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ جیهاد دژی‌ رژێمی‌ سته‌مكاری‌ به‌عس.
- به‌ڵێ‌ ماموَستا كاتێك هیجره‌تی‌ كرد، به‌كرداری‌ ده‌ستی‌ دایه‌ چه‌ك و ئه‌و به‌ڕاستی‌ كه‌سێكی‌ ئازاو چاو نه‌ترس و بوَ خوا سوڵحاو بوو، هه‌رگیز خوَی‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ جیا نه‌كردووه‌ته‌وه‌، ماموَستا كه‌سێكی‌ پشوو درێژ بوو هه‌رگیز ئاماده‌ نه‌بوو كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دوژمنانی‌ دین و نیشتمانه‌كه‌یدا كه‌مترین سازش بكات،  به‌رده‌وام له‌ خه‌می‌ ئه‌وه‌دا بوو كه‌ چوَن به‌ش مه‌ینه‌تی‌ ئه‌م گه‌له‌ به‌ جیهانی‌ ده‌ره‌وه‌و ئیسلامیی‌ بگه‌یه‌نێت، ماموَستا زوَر حه‌زی‌ به‌ یه‌كڕیزی‌ موسڵمانان ده‌كرد، بوَیه‌ ئه‌گه‌ر له‌گفتووگوَكانی‌ یه‌كگرتنی‌ باسك و برادا گرفتێك هه‌بووایه‌ ده‌یفه‌رموو من له‌م پوَسته‌م لاده‌چم به‌ مه‌رجێك ئه‌م یه‌كبوونه‌ سه‌ر بكه‌وێت، له‌پاش ئه‌و له‌تبوون و ده‌سته‌گه‌ریی‌ و لاوازی‌ موسڵمانانی‌ كوردستان و باڵ و باڵكاریی‌ و خه‌ت و خه‌تێنی‌ هه‌موو ته‌ره‌فه‌كان ماموَستای‌ شه‌كه‌ت و ماندوو و پیركردو هه‌میشه‌ ده‌یفه‌رموو: كه‌ی‌ بێت دووباره‌ ئه‌م ڕابوونه‌ وه‌ك جاران به‌هێز بكه‌ینه‌وه‌و بیكه‌ینه‌وه‌ به‌ چه‌تر بوَ موسڵمانان !! ئه‌مه‌ كورته‌یه‌ك بوو سه‌باره‌ت به‌ بانگه‌وازو كوَچ و جیهادی‌ ماموَستا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود.
- ماموَستا له‌ زانسته‌ شه‌رعییه‌كاندا پسپوَرو شاره‌زا بوو، له‌ هزری‌ ئیسلامی‌ و حه‌لاَڵ و حه‌رام و ته‌فسیرو فه‌رمووده‌ناسی‌ دا ماموَستا ده‌ریایه‌ك بوو، له‌ بواری‌ (فقه‌)دا ماموَستا به‌كرده‌وه‌ سه‌لماندی‌ كه‌ ئه‌و گه‌یشتووه‌ته‌ لووتكه‌، هه‌روه‌ك گرنگییه‌كی‌ زوَری‌  به‌ فقهی‌ ئافره‌تان ده‌داو ماموَستا له‌ كێشه‌و گیروگرفتی‌ ئافره‌تی‌ موسڵمان زوَر به‌ باشی‌ تێگه‌یشتبوو، هه‌میشه‌ وه‌ك پارێزه‌رێك وه‌هابوو بوَ پرسه‌ هه‌نووكه‌ییه‌ زیندووه‌كانی‌ ئافره‌تانی‌ موسڵمان. ئیدی‌ با ته‌فسیره‌ نایابه‌كه‌ی‌ بووه‌ستێ‌ كه‌ ئێستا له‌به‌رده‌ستماندایه‌، ده‌توانم بڵێم ماموَستا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود یه‌كه‌مین زانای‌ كورده‌ كه‌ بیری‌ له‌وه‌ كردبێته‌وه‌ ته‌فسیری‌ قورئانی‌ پیروَز به‌ كوردی‌ له‌ دوو توێی‌ یه‌ك به‌رگدا كوَ بكاته‌وه‌، گریانت دێ‌ كاتێ‌ موعاناتی‌ نووسینه‌وه‌ی‌ ته‌فسیره‌كه‌ت بوَ باس ده‌كه‌ن، هه‌ر ئایه‌ته‌ی‌ له‌ دوَڵ و چیاو ئه‌شكه‌وت و ناوچه‌یه‌كی‌ كوردستاندا ته‌فسیر كراوه‌، به‌ڵێ‌ ماموَستا به‌ كردارو له‌ سه‌نگه‌ری‌ جیهادو موقاوه‌مه‌تدا ئایه‌ته‌ جیهادییه‌كانی‌ ته‌فسیر ده‌كرد، ماموَستا ئا به‌و شێوازه‌ ته‌فسیره‌كه‌ی‌ نووسی‌، ئیدی‌ باسی‌ ئه‌وه‌ ناكه‌م كه‌ چه‌ندین جار ته‌فسیره‌كه‌ی‌ دووچاری‌ بردن و سووتاندن و ون بوون هاتووه‌، ئه‌و به‌رده‌وام دڵخوَش بوو به‌وه‌ی‌ كه‌ به‌ زووترین كات ته‌فسیره‌كه‌ی‌ له‌ چاپ بدرێت و موسڵمانان سوودی‌ لێ‌ وه‌ربگرن، به‌لاَم داخه‌كه‌م چی‌ له‌ كه‌م ده‌ستی‌ و كه‌م ده‌رامه‌تی‌ بكه‌ین كه‌ ته‌فسیره‌كه‌ی‌ دوای‌ پانزه‌ ساڵ له‌ چاپ دراو سه‌رئه‌نجام خوَیشی‌ نه‌یبینی‌.
- له‌ بواری‌ عیباده‌تدا (رهبان باللیل وفرسان بالنهار) به‌ڵێ‌ ماموَستا له‌ شه‌ودا پیاوی‌ شه‌و نوێژو زیكرو قورئان خوێندن بوو، له‌ڕوَژیشدا (سه‌رده‌می‌ شاخ) پیاوی‌ جیهادو موقاوه‌مه‌ت بوو له‌دژی‌ عه‌لمانی‌ و داگیركه‌ران (له‌ سه‌رده‌می‌ شاریشدا) ڕوَژی‌ به‌ نووسین و خوێندنه‌وه‌و چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ موسڵمانان و بابه‌ته‌ فیقهییه‌ گرنگه‌كان ده‌برده‌ سه‌ر.
- زوهدو دونیا نه‌ویستی‌ ماموَستا، دڵنیام ئه‌وه‌ی‌ سه‌ردانی‌ ماموَستای‌ بكردایه‌ به‌ ته‌واوی‌ ده‌گه‌شته‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی‌ كه‌ ماموَستا له‌ شوێنكه‌وتنی‌ دونیادا ڕێچكه‌و ڕێبازی‌ پێشینه‌ چاكه‌كانی‌ گرتووه‌ كه‌سێكی‌ ئارام و له‌سه‌رخوَ، خواویست دونیا نه‌ویست، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار ئه‌یفه‌رموو: من حه‌ز ناكه‌م ئوَتوَمبێلێكی‌ تایبه‌تی‌ خوَمم هه‌بێت با منیش وه‌ك كه‌سێكی‌ ساده‌ به‌ نه‌فه‌ر هاتووچوَ بكه‌م. ماموَستا كه‌سێك بوو به‌ واتای‌ وشه‌ دونیای‌ واز لێ‌ هێنابوو ته‌نها خوَی‌ بۆ قیامه‌ت ته‌رخان كردبوو، له‌ بیرمه‌ برایه‌ك سه‌باره‌ت به‌ زوهدو دونیا نه‌ویستی‌ ماموَستا ڕووداوێكی‌ بوَ باس كردم و وتی‌: له‌ یه‌كێك له‌ باره‌گاكانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامییدا بووین له‌سه‌ر سنوور، وه‌رز وه‌رزی‌ زستان و به‌فر بارین بوو، ئێمه‌ش هه‌م بێ‌ پاره‌ بووین و هه‌مان كات پێلاَوه‌كانیشمان دڕابوون و زوَریش سارد بوو، هه‌واڵیان پێداین كه‌ ئه‌مڕۆ ماموَستا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود سه‌ردانی‌ باره‌گاكه‌مان ده‌كات و ئێمه‌ش زوَر خوَشحاڵ بووین، به‌دڵی‌ خوَشه‌وه‌ وتمان حاڵ و گوزه‌رانی‌ خوَمانی‌ ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌م تا هاوكاریمان بكات، به‌لاَم كه‌ ماموَستا هات چی‌ ببینین..؟! ماموَستا ئه‌حمه‌د پێلاَوێكی‌ لاستیكی‌ ئێرانی‌ له‌پێ‌ دابوو، كه‌ ماموَستامان له‌و حاڵه‌ته‌وه‌ بینی‌ بێ‌ پوَشاكی‌ خوَمانمان له‌ یاد چوو و بڕیارماندا له‌جاران زیاتر بوَ كاره‌كه‌مان دڵسوَزتر بین.
له‌ بیره‌وه‌ری‌ وه‌فاتی‌ ماموَستادا چاكترین دیاری‌ بوَ ماموَستا شوێنكه‌وتنی‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌یه‌ كه‌ ماموَستا له‌ پێناوییدا زوَر زوَر ماندوو بوو.
[قُلْ هَذهِ سَبِیلِی أَدْعُو إِڵی‌ اللَّهِ عَڵی‌ بَصِیرَة أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِی وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْڕكِینَ]

 

                                  22/01/2015

 

 

بەروار2020/03/29سەردان 1078

یادەوەرییەک لە مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموودەوە وەفایەک بۆ مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحمود مامۆستا ئەحمەدی کاکە مەحموود وەک نمونە مردنی‌ زانایه‌ك مردنی‌ جیهانه‌ وەفایەک بۆ مامۆستاو فێرکاری ژیانم ئەحمەد کاکە مەحموود له‌یادی‌ وه‌فاتی‌ خه‌مخۆری‌ وەحدەت و یەكڕیزی ڕابوونی‌ ئیسلامیدا لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئەستێرە درەوشاوەکەی ڕابوونی ئیسلامییدا له‌ ڕۆژگاری‌ ونبوونی‌ ئێوه‌دا، ڕابوونی‌ ئیسلامیی‌ چۆن ده‌گوزه‌رێت؟ ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود ئه‌و گه‌نجه‌ی‌ خه‌می‌ رابوونی‌ ئیسلامیی و ته‌فره‌قه‌ پیری‌ كرد !! ئیمان و مه‌عنه‌ویه‌ت لای‌ مامۆستا وتاربێژە ناوازەکەی بێداری ئیسلامی هه‌ر به‌ ته‌نیا ڕیشت ڕه‌مز بوو ! بۆ ئاوه‌دانی‌ ته‌شریفتان بردووه‌ مامۆستای‌ قورئانزان! گیانی‌ په‌روه‌رده‌كردن‌و بانگه‌وازی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ له‌ هزرى مامۆستا ئه‌حمه‌د دا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حمود " گه‌لێ‌ له‌ پێش ئه‌وانه‌وه‌..!