پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.
پەیامی پرۆژە بانگەوازييەكانى شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.
یەکەمین رۆژنامەی کوردی کە ١١٧ ساڵ لەمەو پێش لە ٢٢ / ٤ / ١٨٩٨ لەلایەن (مقداد مدحت بدرخان)ەوە لە قاھیرەی پایتەختی میسر بە (بسم اللە الرحمن الرحیم) و سەناو مەدحی پێغەمبەری خواوە بە چاپ گەیەنرا... لێرەوە پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحمود رێزو حورمەتی بۆ سەرجەم بەشدار بوانی ئەو رۆژنامەیە ھەیە بەتایبەت خانەوادەی بەدرخانییەکان کە پێشەنگی شۆرشی رۆژنامەگەری کوردییان پێ بەخشراوە...
وەک بیرھێنانەوەیەک رۆژانی زێرینی شۆرشی بەرخۆدانی سیاسیی و رۆشنبیری کوردی بە گرێدان و تێکەڵبوونی بووە بە دین و ئایینی ئیسلامەوەو شانازیی بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام و پێغەمبەری خواوە کراوە کە گەلی کوردی موسوڵمانیش لەو مێژووەدا ناوی تۆمار کراوە کە باوەشی بۆ ئەو ئایینەو وتەو گوفتارەکانی محمدی پێغەمبەر کردۆتەوەو شانازییان پێوە کردووە..!
بەڵام لە ئێستای ٢٠١٥ ی زایینیدا و لەو دەسەڵاتە کوردیی و خۆماڵیەدا ، بێجگە لەوەی کە وتنی حەق و درکاندنی راستییەکان لەلایەن رۆژنامە نووسان جێگای مەترسییە بۆ خودی رۆژنامەنووسان و پاشان خودی رۆژنامە نووسی لە کەش و ھەوایەکی نا تەندرووست و نا جێگیردا کات و رۆژ بەسەر دەبەن و زۆرجارو زۆرکات بیستمان و بینیمان لەبری وشە بە فیشەک وەڵامی رۆژنامە نووسان درایەوە..!!
بەھەرحاڵ لەم سەرو بەندی ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردیدا جێگای وە بیر ھێنانەوەیە کە دەبێ وەک پێشەنگانی پێشوومان پێش ھەموو کارێکمان و پێش ھەموو شتێک دەبێ بەناوی خوداوە کارەکانمان ئەنجام بدەین و شانازی بە خودای خالق و بەدیھێنەری ھەموو بوونەوەرەوە بکەین..
پاشان دەبێ وەک مامۆستا مقداد مدحت سڵاوو رەحمەت بۆ گیانی پاکی پێغەمبەر و یارو یاوەرانی بنێر درێت و شانازی بە سەروەری مرۆڤایەتیەوە بکەین..
ئێمەی گەلی کورد زۆر لە مێژە رەسانەیەتی ئەم ئیسلامەمان پێ بڕاوەو سەدان و ھەزاران کەڵە پیاوو شۆرشگێرو موجاھید و خواناسمان تیا ھەڵکەوتووە ، بەڵام بەداخەوە لە ئێستای ئازادی کەش و ھەوای حکومەتی کوردیدا لەبری ئەوەی وەک پێشینانمان شانازی بەو رێبازەوە بکەین، بە پێچەوانەوە بە پاساوی نا دروست و دوور لە ئەخلاقی رەسەنی کوردی سەدان و ھەزاران جنێوو ناوو ناتۆرە لە ئیسلام و موسوڵمانان دەدرێ لە رووپەری رۆژنامە کوردییەکاندا و لە ژێر پەردەی تیرۆرو دژە تیرۆر سەدان تۆمەت و قسەی نەشیاو بەرامبەر بە ئیسلام و مێژووی ئیسلام دەکرێ..
ئیتر با کتێب و دونیای کتێب چاپکردن بوەستێ کە ھیچ سانسۆرێک بۆ ئەو بوارە نیەو رۆژانە دەیان کتێبی دژە ئیسلام و پێغەمبەرو یارو یاوەرانی دەخرێتە بازارەوە.. نمونە زۆرەو خوا تۆڵە لە دوژمنانی ئیسلام و موسوڵمانان بکاتەوە...
دووبارە پیرۆزە ئەو شۆرشە رۆشنبیرییە ئیسلامییە کوردییە
عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود
سەرپەرشتیاری پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود و
ئەندامی کارای رۆژنامە نووسانی کوردستان
٢٢ / ٤ / ٢٠١٥ زایینی
بەروار2020/07/06سەردان 1428
ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له یادی راپهریندا وێنهكان وهڵام دهدهنهوه.! گوزهرێك بهناو موسوڵمانانی وڵاتی "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چهند وێنهیهكی تراژیدیای ههڵهبجه..! وهفایهك بۆ پیاوه گهورهو به غیرهتهكهی كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی له تهرمی جەنابى مامۆستا ملا علی لهرۆژێكی وهك ئهمرۆدا شيخ ئهحمهد یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی له سێدارهدانی پێشهوای كوردان قازی محمد بیرمهندی مهزنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.