نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.!

نامەیەكی كراوە  بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆران

بسم الله الرحمن الرحیم
الحمدلله والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه ومن والاه..


رێزدار كاك نەوشیروان موستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆران

دوای سڵاوو رێزی تایبەت


سەرەتاو پێشەكی/ جەنابتان وەك نووسەرو بە ئاگا لە مێژوو وە خاوەن شۆرشێكی جەماوەری بێ وێنە لە كوردستان، ئێمەی موسوڵمان، یان بڵێین ئێمەی ئیسلامیی بە گشتیی، زۆر سوودمەند بووین لەو شۆڕشە جەماوەرییەو تا ئەندازەیەك قودسییەتی حزبایەتیی و شەخص پەرستی و لوت شكاندنی ئەوانەی لە بن سێبەری حزبەكان و بە فرۆشتنەوەی شۆرشی چەكداری شاخ ستەمیان لە گەلی بەش مەینەتی كورد دەكرد..، دەوروو كاریگەرییەكی بێ وێنەتان بینیی و لەو بوارەدا ئێمەی ئیسلامیی قەرزاری ئەو جورئەت و قارەمانیەتیەتانین..! 
وە ئێوەش وەك بزووتنەوەكەتان لەپاڵ بانگەشەو جورئەت و ئەو پەك خستنەی دەماری حزبایەتیی و شەخص پەرستییەدا یەكەمین سوود مەندی گەورە بوون بۆ بەدەست هێنانی دەنگی جەماوەری ئیسلامیی لە كوردستان، بۆیە ئێوەش لەو بوارەدا ئێستا قەرزاری خەڵكی موسوڵمان و دینداری كوردستانن ..! 
پاشان/ وەك ئەوەی جەنابتان لەبەرچاوی جەماوەرو لەسەر كەناڵی (k.nn) بە راستەوخۆ قورئانتان ماچ كردو ڕاتان گەیاند كە خۆتان و ئەولەویاتی بزووتنەوەكەتان پاراستنی پیرۆزییەكانی ئەم خەڵكە موسوڵمانەیەو نابێ كەس لە ژێر هەر ناوێكدا بێت سوكایەتی بە دین و پیرۆزییەكانی ئەم گەلە موسوڵمانە بكات.. بۆیە داوای هەڵوێستان لێدەكەین كە : 
1) ماوەیەكی زۆرە لەملاو لەولاو بە ئاشكرا بەناوی دژایەتی داعشەوە سەدان كوفرو سوكایەتی بە ئیسلام و مێژووی ئیسلامیی دەكرێ و بە ئاشكرا لە كۆنفراسە پووچەكانیاندا ئیسلام بە كۆنە پەرست ناو زەد دەكەن ، كوا هەڵوێستی جەنابتان و بزووتنەوەكەتان..؟!
2) وەزیری ئەوقافتان كە لەسەر میلاكی ئێوە ئەو پۆستەی وەرگرتووە، چەندین هەڵوێستی نا تەندرووست و دوور لە بانگەشەكانی بزووتنەوەی گۆران دەر بڕیوەو پێوە دیارە، هەر چەند دانانی ئەو بەرێزەش بۆ ئەو پۆستە جێی پرسیار بوو .! چونكە ئەو پۆستە دەبێ بە كەسێك بدرێ تا ئەندازەیەك زانستی شەرعیی بزانێ و سەروكاری لەگەڵ مەلا و زانایانی كوردستان بووبێ و ئاگای لە بوارە شەرعییەكان بێت.. بەڵام بەداخەوە ئەو بەرێزە هیچ لەو بوارەی تێدا نەبوو..! 
3) ئێستاش لە هەڵوێستێكی دیكەی تری وەزیرەكەتاندا دیسانەوە هەست و شعوری موسوڵمانانی بریندار كردەوەو ئەویش بە ئاشكراو بێ سانسۆری سیاسیی و كۆمەڵایەتی دژایەتی بەرنامەی ئایینی دەكات و لە ئێستادا لەسەر داواكاریی و پێشنیاریی وەزیری ئەوقاف سەرجەم قوتابخانە ئایینییەكان دەبێ بخرێنەوە سەر وەزارەتی خوێندنی باڵاو ئەوەی رێزو حورمەت و جێ دەستی زانایانی ئایینیە لە كوردستان لە هەموو بوارەكانی فێركاریی و شۆرش و بەرخۆدان نابێ بمێنێ و ئەوان وا نیشان بدرێن كە پەروەردەی حوجرەو قوتابخانە ئایینییەكان پەروەردەیەكی سەقەتەو گەنجان و لاوان بەرەو توندوو تیژی دەبات..!! بۆیە داواتان لێ دەكەین ئەگەر خۆتان بە دڵسۆزو وەفاداری ئەو هەموو دەنگە دەزانن كە لەلایەن جەماورەی موسوڵمانەوە پێتان بەخشراوە تكایە بەرامبەر ئەو هەڵمەتە دژ بە دینییانە بوەستنەوە و روونكردنەوەتان هەبێت..!
4) هەموو شۆرشی كوردی قەرزاری مێزەرو جبەی مەلایانە بە شۆرشیی عەلمانیی و ئیسلامیەوە ، بەتایبەتی تایبەتی تر شۆرشی بزووتنەوەی گۆران كە زۆربەی كەسانی ئەكادیمی بە مەلاو شێخ و سۆفیی و دكتۆرو خەڵكی پەروەردە كراوی ئیسلامییەوە دەنگیان بە ئێوە دا.. بۆ ئەوەی پێگەو مەكانەتیان پارێزراو بێت نەك بە پێچەوانەوە.. دەی كەوابوو هەڵوێست بنوێنن و مەهێڵن لە ژێر هەر ناوێكدا بێت لەوە زیاتر سوكایەتی بە پیرۆزییەكانی ئەم گەلە موسوڵمانە بكرێت..!

تێبینی/ ئەم داواكارییە داواو سۆزی دەروونی زۆربەی موسوڵمانانی كوردستانە..

عیرفان ئەحمەد كاكە مەحموود
سەرپەرشتیاری پەیجی مامۆستا مەلا ئەحمەد كاكە مەحموود
17 / 4/ 2015 زایینی



بەروار2020/07/06سەردان 1071

ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له‌ یادی‌ راپه‌ریندا وێنه‌كان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌.! گوزه‌رێك به‌ناو موسوڵمانانی‌ وڵاتی‌ "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چه‌ند وێنه‌یه‌كی‌ تراژیدیای‌ هه‌ڵه‌بجه‌..! وه‌فایه‌ك بۆ پیاوه‌ گه‌وره‌و به‌ غیره‌ته‌كه‌ی‌ كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی‌ له‌ ته‌رمی‌ جەنابى مامۆستا ملا علی‌ له‌رۆژێكی‌ وه‌ك ئه‌مرۆدا شيخ ئه‌حمه‌د یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی‌ له سێداره‌دانی‌ پێشه‌وای‌ كوردان قازی‌ محمد بیرمه‌ندی مه‌زنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.