روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان
روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی دوێنێی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامە نووسەکان
ئەوەی لە فەرەنسا روویدا و بووە ھۆی کوژرانی دەستەی گۆڤاری کاریکاتێریی چارلی ھێبدۆ.
یەکەم: وڵاتانی ئەوروپا پێش ھەموو وڵاتانی دیکەی دونیا لاف و گەزافی دیموکراتیی و دیموکراسی لێ دەدەن و ھەر ئەو دیموکراسییەی ئەوان باسی دەکەن رێگە بە سووکایەتی پێشەوای ھەموو موسوڵمانان نادات کە ئێستا لە جیھاندا زیاتر لە یەک ملیارد ھاوەڵ و شوێنکەوتووی ھەیە.!
دووەم: باشە پرسیارێک.! ئەگەر گۆڤارێکی ئیسلامیی سوکایەتی بە پاپایەک بکردایە ئەبێ چی رووی بدایە.؟ یان خوا نەخواستە وشەیەک بە پێغەمبەر عیسا بووترایە کە ئەوە لە موسوڵمان و ئەخلاقیاتی موسوڵمان ناوەشێتەوەو لای ئێمەی موسوڵمان گاڵتە کردن بە ھەر پێغەمبەرێک گاڵـتە کردنە بە خوای رب العالمین.. نعوژباللە.. ئەگەر ئەمە رووی بدایە ئەوە دەھۆڵیان بۆ لێ دەداین و فوویان بە شەیپروی جەنگدا دەکرد و خوێنیان حەڵاڵ دەکردین..!
سێیەم: حەق وابوو رۆژنامەنووسان لەو کاتەوەی کە ئەو گۆڤارە جەنگی دژی پێغەمبەر راگەیاندووە بە رۆژنامەنووسەکانی کوردستانیشەوە ئیدانەو بەرەنگاری ئەو ھەڵمەتە قێزەونە بوەستانایەتەوەو بۆچوون و رای خۆیان بە روونی دەر ببڕایە.. بەتایبەت کوردستانی خۆمان کە لە %٩٥ خەڵکەکەی شوێنکەوتەی پێغەمبەری خوایەو ئەو پێشەوایەیان حۆش دەوێ..
ئەی بۆ تا ئێستا ھەڵوێستان نیەو نەبووە.؟
بەڵام لە کردارێکی وەک ئەوەی دوێنێ لە فەرەنسا روویدا ھەموو رۆژنامەنووسانی دونیا بە کوردستانیشەوە دێنە گۆو ھەڵوێستی خۆیان دەر دەبڕن..!!
ئێمە لەگەڵ ئاشتیی و ئارامیی و پاراستی رۆح و گیانی ھەموو مرۆڤێکداین بە موسوڵمان و مەسیحیی و جولەکەو باقی ئایینەکانی تر.. وە ھەڵوێستمان بۆ ئەو رووداوانەی دوێنێ فەرەنسا ئەوەیە کە دەبوو پێش ئەوەی ئەو کارە روو بدات ئەو گۆڤارە داوای لێبوردنی بکردایەو حسابی بۆ ئەو ھەموو موسوڵمانەی جیھان بکردایە..!! نەک بەو شێوە رەد فعل درووست ببێ و ببێتە ھۆکاری تێکچوونی ئارامیی وڵاتێک یان ناوچەیەک..!! بۆیە دەبێ پێش کارەسات رێگری لە کارەسات بگیردرێ..!!
چوارەم: کوردستانی خۆشمان "خوای گەورە بیپارێزێ" وڵاتی موسوڵمانان و ھەموو کەمە نەتەوەییەکانی تریشە.. بۆیە دەبێ حکومەت پێش ھەموو لایەنێک دەمی ئەو بێ ئەدەبانە دا بخات کە سووکایەتی بە بەھاکانی ئیسلام دەکەن و بە پێغەمبەری ئاشتیی و رزگار کاری مرۆڤایەتی بوترێ "داعش" و یەک گۆڤار، یەک رۆژنامە، یەک رۆژنامەنووس، ھەڵوێستی خۆی دەر نەبڕیی و لەو بارەوە ھیچیان نەوت..!
پیشەی رۆژنامەنووس پیشەی پیاوانی خودا و پیاوانی راستگۆو رێ پیشاندەری مرۆڤایەتی بوون.. بۆیە دەبێ بێلایەنانەو چاو نەترسانە لە ھەموو بوارێکدا ھەڵوێستیان ھەبێ و مەردانە بەرامبەر بە ھەر کارێکی نا درووست بوەستنەوە..
لە کۆتاییدا داواکارین کوردستانمان ئاوەدان و ھەمیشە ئاشتیی و ئارامی باڵی بەسەردا بکێشێ و دوور بێت لە چاوو دەستی ناحەزان و دووژمنانی نەتەوەی کورد.. وە لەم مانگەدا کە مانگی لە داییکبوونی سەروەرمانە ببێتە ھەوێنی ئارامیی و ئاشتیی و برایەتی..
پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود
١٧ی رەبیعی یەکەمی ١٤٣٦
٨ / ١ / ٢٠١٥
بەروار2020/07/06سەردان 980
ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له یادی راپهریندا وێنهكان وهڵام دهدهنهوه.! گوزهرێك بهناو موسوڵمانانی وڵاتی "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چهند وێنهیهكی تراژیدیای ههڵهبجه..! وهفایهك بۆ پیاوه گهورهو به غیرهتهكهی كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی له تهرمی جەنابى مامۆستا ملا علی لهرۆژێكی وهك ئهمرۆدا شيخ ئهحمهد یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی له سێدارهدانی پێشهوای كوردان قازی محمد بیرمهندی مهزنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.