پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا
پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا
بەرێزان/ ھیچ گومانی تێدا نیە کە ھاتنی ئەو پێغەمبەرە نازدارە صلی اللە علیە وسلم چەندە لە جێی خۆیی و لە چ کاتێکی پێویستدا، خوای میھرەبان وەک رەحمێک بەم ئوممەتە ئەو سەروەرەی بۆ ناردین، پێویست ناکات لێرەدا بە درێژە ئەو بابەتە باس بکەین..
بەڵام ئێمە لە پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود ئەوەتان پێ رادەگەیەنین کە ھەر شتێک "نەص"ی لەسەر نەھاتبێ و پاشان چوار خەلیفە بەرێزە موژدە پێدراوەکەی پێغەمبەری خودا ئەنجامیان نەدابێ.. ئەوە ئێمە باشترو ئەولاتر ئەنجامی نادەین.. بۆیە مەسەلەی یاد کردنەوە و دانیشتن لە شوێنێک بۆ ئەو مەبەستە بە کارێکی شەرعی نازانین..
بەڵام لە مەدح و سەناو وەسفی ئەو نازدارە چیمان پێ بکرێ و چیمان ھەبێ بۆ دارشتن و نووسین کەمتەرخەمی ناکەین.. چۆن مەدح و سەنای ئەو پێشەوایەم نەکەین کە ھەموو تەمەن و ژیانی خۆی بۆ ئاسوودە بونی مرۆڤایەتی تەرخان کرد..؟! خۆم و ماڵ و مناڵ و ھەموو کەس و کارم قیدای تەنھا ساتێکی ئەو سەروەرە بێت.. وە خۆمان بە قەرزاری ئەو پێشەوا مەزنە دەزانین کە تا ئەم ساتەش نەماتوانییوە قورئان و ژیانەکەی بکەینە بەرنامەی ژیانی مرۆڤایەتی و لەوەش خراپتر ئوممەتەکەی لە ھەموو گەلانی ئەم دونیایە بەش مەینەتتر و مەزڵوم ترو بێکەس و بێخاوەن ترە..!!
لێرەوە ئەی سەروەرم لە کوردستاتی ئازیزەوە لە پەیجەکەی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموودەوە دروودو سڵاوت بۆ دەنێرین و داواکارین خوای گەورە لەبری ئوممەتەکەت جەزاو پاداشتت بداتەوە لەسەر ئەو ھەموو مەینەتیی و ئەشکەنجەو ئازارو زوڵمەی کە تاغوتانی ئەو سەردەمە لێیان کردیی و بەڵام سوپاس بۆ خودا نەمردی تا بەچاوی خۆت زەلیلیی و شکستی تاغوتانت بینی..!!
دروود و سڵاو بۆسەر گیانی پاکی پێشەوامان محمد و ئال و یارانیی و شوێنکەوتوانی بێت..
سەرپەرشتیاری پەیج و سايتى شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود
عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود
١٢ی ربیعی یەکەمی ١٤٣٦ ی کۆچیی
بەروار2020/07/06سەردان 1308
ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له یادی راپهریندا وێنهكان وهڵام دهدهنهوه.! گوزهرێك بهناو موسوڵمانانی وڵاتی "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چهند وێنهیهكی تراژیدیای ههڵهبجه..! وهفایهك بۆ پیاوه گهورهو به غیرهتهكهی كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی له تهرمی جەنابى مامۆستا ملا علی لهرۆژێكی وهك ئهمرۆدا شيخ ئهحمهد یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی له سێدارهدانی پێشهوای كوردان قازی محمد بیرمهندی مهزنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.