پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه
پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد كاكە مەحموود بەبۆنەی وەفاتی جەنابی مامۆستا شێخ محمد بەرزنجییەوه
بسم الله الرحمن الرحیم
(الذین اذا اصابتهم مصیبة قالوا انا لله وانا الیه راجعون)
ئەمرۆ هەینی 16ی شەعبانی 1435ی كۆچیی هەواڵی لە دونیا دەرچوونی جەنابی مامۆستا شێخ محمد بەرزنجی مامۆستای زاناو بلیمەتی ئایینیی و پیاوی رۆژە سەختەكان و یەكێك لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە كوردستان بڵاو بوویەوەو لە ناخەوە ئێشمان پێگەیشت و سوێ بە دڵماندا هات، لەگەڵ تەواوی رازی بوونمان بە قەدەرو كارە پیرۆزەكانی خوای پەروەردگار، داواكارین لە خوای گەورەو میهرەبان مامۆستای وەفادارو موجاهیدو دڵسۆزو رووخۆش و بەئەمەك لە بەهەشتە بەرینەكەی خۆی لەگەڵ پیاوانی گەورەی ئەم ئووممەتە كۆ بكاتەوەو لەوێ بە ئاواتی گەورەی خۆی بگات.. راستە مردن رێگای هەموو مرۆڤێكەو دەبێ بەو رێگە سەختەدا برۆین، بەڵام دەتوانین بڵێین پیاوانی بەشەهامەت و بە ئیخلاس و ماندوونەناسانی ساڵی هەشتاكان بەرەو تەواوبوون چوون كە ئەوەش جێگای حەسرەت و خەفەتی گەورەی ئێمەیە، بەراستی ئەو نەوە مێزەرە پاكانەی ساڵی هەشتاكان و دەورو كاریگەرییان تا دونیا دونیا دووبارە نابێتەوە و یادیان بەخێرو باشترین نەوە بوون بۆ باشترین زەمانەی خۆیان كە ئێمە تا كۆتایی دونیا قەرزداری ئەو كەڵە پیاوانەین،، مامۆستا شێخ محمد بەرزنجی لەگەڵ ئەوەی كە تەمنێكی زۆری لەگەڵ مامۆستا مەلا ئەحمەد كاكە مەحموود لە بازنەی بانگەوازو هیجرەت و جیهاد دا بردە سەرو پێكەوە هاو خەباتی ئەو سێ بوارە بوون، هەمیشە وەك پیاوێكی حەق شوناس و بەوەفا تا ساتی پێش وەفاتیشی سەردانی بنەماڵەو خانەوادەی مامۆستای دەكردو دەیوت: من ئەوەندەی مەلا ئەحمەدم ناسیبێ تا كاتی وەفاتی هەڵەیەكی زەق و زشتم لەو پیاوە نەدی، كە ئەمەش بۆ ئێمەی كوڕان و نەوەكانی مامۆستا مەلا ئەحمەد گەورەترین تەعبیرو وەفادارییەو خۆمان بەقەرزداری وەفای ئەو پیاوە مەزنە دەزانین.. دووبارە داواكارین لە خوای گەورە لێی خۆش ببێت و لەگەڵ مامۆستایانی تری مێزەر سپی خواناس و كاروانی جیهاد لە كوردستان حەشرى بكات..
بەداخەوەین بۆ كۆتا هاتنی سەركردە كاريزمەكانى سەردەمی زێرین و خۆمان بەقەرزداری ئەو پیاوە مەزنانە دەزانین.
عیرفان ئەحمەد كاكە مەحموود
لە بری خانەوادەی مامۆستا مەلا ئەحمەد كاكە مەحموود
16ی شەعبانی 1435ی كۆچیی
بەروار2020/07/06سەردان 1669
ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له یادی راپهریندا وێنهكان وهڵام دهدهنهوه.! گوزهرێك بهناو موسوڵمانانی وڵاتی "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چهند وێنهیهكی تراژیدیای ههڵهبجه..! وهفایهك بۆ پیاوه گهورهو به غیرهتهكهی كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی له تهرمی جەنابى مامۆستا ملا علی لهرۆژێكی وهك ئهمرۆدا شيخ ئهحمهد یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی له سێدارهدانی پێشهوای كوردان قازی محمد بیرمهندی مهزنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.