وه‌فایه‌ك بۆ پیاوه‌ گه‌وره‌و به‌ غیره‌ته‌كه‌ی‌ كوردستان.!

وه‌فایه‌ك بۆ پیاوه‌ گه‌وره‌و به‌ غیره‌ته‌كه‌ی‌ كوردستان..

رۆژی 17 / 3 / 2007 ئه‌و رۆژه‌ بوو كه‌ جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عه‌لی‌ عبدالعزیز له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات به‌ نه‌خۆشیی به‌ره‌ولای‌ خوای‌ په‌روه‌ردگار گه‌رایه‌وه‌، جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عه‌لی‌ ئه‌و ده‌نگه‌ دلێره‌ بوو له‌ناو واقیعی كوردستاندا جێگای‌ به‌رز راگیرابوو، خزمه‌ت و جیهادی‌ ئه‌م كه‌ڵه‌ پیاوه‌ به‌ رابوونی‌ ئیسلامیی كوردستان خزمه‌تێكه‌ ناكرێ له‌بیری‌ نه‌وه‌كانی‌ داهاتوودا بسڕێته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌زموونی‌ غیره‌ت و ده‌عوه‌و جیهادو خواپه‌رستیی و شۆرشی بۆ ئه‌م بزاڤه‌ ئیسلامییه‌ جێگای‌ نرخاندنه‌و ده‌كرێ هه‌موو لایه‌كمان سوودو كه‌ڵك له‌ شاكاره‌كانی‌ ته‌مه‌نی‌ زێرینی وه‌ربگرین، مێژووش شاهیده‌ له‌سه‌ر ئاكارو ماندووبوونی‌ ئه‌م كه‌ڵه‌ پیاوه‌و له‌ لاپه‌ره‌كانی‌ خۆیدا تۆماری‌ ده‌كات.. بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ ماڵپه‌ری‌ مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حمووده‌وه‌ هه‌زاران سڵاوو ره‌حمه‌ت ده‌نێرین بۆ سه‌ر رۆحیانه‌تی‌ به‌رزه‌ فری‌ جه‌نابی مامۆستاو داواكارین له‌ خوای‌ گه‌وره‌و میهره‌بان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ران و راستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاكاندا حه‌شری‌ بكات و شوێنی‌ ئه‌م كه‌ڵه‌ پیاوانه‌مان بۆ پڕ بكاته‌وه‌. انشا‌‌‌ءالله.

ماڵپه‌ری‌ مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود
16 ی‌ جه‌مادی‌ یه‌كه‌می‌ 1435ی‌ كۆچیی
17 / 3 / 2014 زایینی‌



بەروار2020/07/06سەردان 1441

ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له‌ یادی‌ راپه‌ریندا وێنه‌كان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌.! گوزه‌رێك به‌ناو موسوڵمانانی‌ وڵاتی‌ "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چه‌ند وێنه‌یه‌كی‌ تراژیدیای‌ هه‌ڵه‌بجه‌..! وه‌فایه‌ك بۆ پیاوه‌ گه‌وره‌و به‌ غیره‌ته‌كه‌ی‌ كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی‌ له‌ ته‌رمی‌ جەنابى مامۆستا ملا علی‌ له‌رۆژێكی‌ وه‌ك ئه‌مرۆدا شيخ ئه‌حمه‌د یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی‌ له سێداره‌دانی‌ پێشه‌وای‌ كوردان قازی‌ محمد بیرمه‌ندی مه‌زنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.