<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
هه‌واڵ
ئۆفیسی سەرەکی پرۆژە بانگەوازییەکانی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود لە سلێمانی کرایەوە

 بە فەرمی ئۆفیسی سەرەکی پرۆژە بانگەوازییەکانی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود لە سلێمانی کرایەوە

رۆژى سێشەم بەروای ١٢ی رەبیعی یەکەمی ١٤٤٠ی کۆچیی بەرامبەر بە ٢٠ / ١١ / ٢٠١٨ زایینی لە شاری سلێمانی بە فەرمی ئۆفیسی پرۆژە بانگەوازییەکانی شێخ ئەحمەد کرایەوە ، دوای ئەوەی سوپاس بۆ خودا پرۆژەکانی شێخ رۆژ بە رۆژ لە گەشەو کارابووندان ، توانرا دوای پرس و ڕاکردن بە سەندیکای رۆژنامەنووسان و ھەروەھا ھاوکاری تەواوی کاک کاروانی بەرپرسی سەندیکای رۆژنامەنووسان لقی سلێمانی ، مۆڵەتی فەرمیمان لە سەندیکاو پاشان پارێزگای سلێمانی و ھەروەھا پۆلیسی پارێزگای سلێمانی وەرگرت ، ئەمرۆش بەئامادەبوونی دایکی بەرێزم و کاک فاروق و کاک صوھەیب و کاکە محمد و سەرجەم خوشک و خانەوادەمان ، ئۆفیسی جەنابی بابم کرایەوە.

خوا یاربێت دەمانەوێ لەم ئۆفیسەدا زیاتر و باشتر پرۆژە دەعەوییەکان بەرەو پێشتر بڕۆن و کار لەسەر چوار تەوەری داھاتوو بە شێوەیەکی زۆر کاراو بەرچاو بەرێوە بڕۆن :

١- دیجیتاڵ میدیای شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود.

٢- زنجیرەی بەرھەم و نووسراوەکانی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود.

٣- چارەسەری کێشەو گرفتی کۆمەڵایەتی بەتایبەت ئەو بەرێزانەی کە لەرێی نامەی پەیج و ڤایبەری شێخەوە پەیوەندی دەکەن.

٤- ھاوکاری خەڵکانی کەم دەرامەت و نەخۆش و ھەژارەکان.

ئەمانە کاری داھاتوومانن بە یارمەتی خواو پاشان دوعای خێری ئێوەی بەرێزیش.

تێبینی:

لێرەوە بە پێویستی دەزانم زۆر زۆر سوپاسی برایان و دۆستان و براو خوشکەکانم بکەم کە هاوکارییان کردم بۆ پڕ کردنەوەی پێداویستی ناو ئۆفیسەکە ، بەتایبەت ئەم بەڕێزانە :

مامۆستا ئامانج فائق کانی بەیتەشی، مامۆستا شاخەوان سیامەنسوری، کاک حسێن خەلیل، کاک ئاراس حەسەن ، دایکی بەڕێزم ، کاک نوێنەر عەزیز ، کاک فاروقی برام ، کاک سوهەیب. سومەیە خانی خوشکم. کاک عبدالحمید احمد ، کاک محمدی برام.، خێزانی دڵسۆزو بەوەفام.

وقل اعملوا فسیری اللە عملکم ورسولە والمؤمنون

www.ahmadkaka.org || www.dangiislam.org

ئۆفیسی سەرەکی: شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود ، بەرامبەر دەرگای سەرەکی گوندی ئەڵمانی ، تەلاری فیردەوس ، نهۆمی دووەم ، ژمارەی شوقە 3 .

   ‌ 636 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
21/11/2018

هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook