<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
کاروبارو فیقهی ژنان
ته‌ڵاقدان.. به‌هۆی سه‌رجێیی نه‌كردنه‌وه‌.؟!

ئاخۆ سه‌رجێیی نه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ ژناندا ده‌بێته‌ هۆكاری جیابوونه‌وه‌ (ته‌فریق).؟!

نووسینی‌ شێخ ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود

ئه‌گه‌ر له‌بیرمان بێت، كه‌مێك پێشتر ئه‌و قسه‌ی (ئیبن ته‌یمیه‌)مان باسكرد كه‌ ده‌ڵێ: (وحصول الضرر للزوجة بترك الوط ء مقتض للفسخ بكل حال، سوا‌ء كان بقصد من الزوج أو بغیر قصد، ولو مع قدرته وعجزه كالنفقة وأولی‌، أي أولی‌ من الفسخ لتعذر النفقة لعجزه منها وذلك للفسخ بتعذر الوط ء فی الإیلا‌ء) الإختیارات الفقهیة ص247. مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ڵێ سه‌رجێیی نه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ ژندا هۆكاره‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نیكاحی ژن‌و مێرد، هه‌ر وه‌كو نه‌بوونی (نه‌فه‌قه‌) ده‌بێته‌ هۆكار بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ نیكاح، بگره‌ سه‌رجێیی نه‌كردن گرنگتره‌و باشتریش ده‌بێته‌ هۆكار.

پوخته‌ی مه‌زه‌بی (مالیكی) ‌و (حه‌نبه‌لی)یه‌كان بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ به‌م شێوه‌یه‌ كه‌: نه‌خه‌وتن له‌گه‌ڵ‌ ژندا ده‌بێته‌ هۆكاری‌ ئه‌وه‌ كه‌ ژن بتوانێت داوای (ته‌فریق) بكات.

تێبینی:

جیابوونه‌وه‌ له‌به‌ر ونبوون و (غه‌یبه‌ت)ی مێرد – هه‌ركات دادوه‌ر بڕیاریدا – به‌لای (حه‌نبه‌لی)یه‌كانه‌وه‌ ده‌بێته‌ (فسخ)، جیابوونه‌وه‌یه‌كیش به‌هۆی نه‌چوونه‌لا بێت، به‌لای (ئیبن ته‌یمیه‌)وه‌ (فسخ)ـه‌، به‌ڵام (مالیكی)یه‌كان ده‌ڵێن: جیابوونه‌وه‌ به‌هۆی هه‌ركامێكیانه‌وه‌ بێت (ته‌ڵاق)ـه‌، نه‌: (فه‌سخ).

سه‌رچاوه‌: كتێبی / ژنان و كاروباری‌ ژنان له‌ ئیسلامدا 

له‌ نووسینی‌ شێخ ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود

   ‌ 50555 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
28/04/2017

هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook