<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
بۆچوون و فه‌تواکانی
پرس و راوێژ سه‌باره‌ت به‌ خۆ ششتنی‌ ئافره‌تان..؟

پرس و راوێژ سه‌باره‌ت به‌ خۆ ششتنی‌ ئافره‌تان..؟

نووسین و وه‌لاَمدانه‌وه‌ی‌ شێخ ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود

وه‌لاَم/

1-له‌كاتی‌ غوسڵی‌ حه‌یزو زه‌یسانیدا، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ (په‌لكه‌)ی‌ ژنان پێویست نییه‌، ئه‌گه‌رچی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ باشتره‌.

2- ئه‌گه‌ر ژنێك غوسڵی‌ (جه‌نابه‌ت)ی‌ له‌سه‌ر بوو، ده‌بێ‌ بۆ غوسڵ ئاو بگاته‌ بنی‌ ته‌واوی‌ مووی‌ سه‌ری‌.

3-ئه‌گه‌ر ژنێك (ئیحتیلام)ی‌ بوو، كه‌چی‌ پاش به‌ خه‌به‌ر هاتنه‌وه‌، هیچ شتێكی‌ نه‌دیت، غوسڵی‌ ناكه‌وێته‌ سه‌ر، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌ڕایی‌، واته‌: به‌ جله‌كانیه‌وه‌ (مه‌نیی‌) دیت ده‌بێ‌ خۆی‌ بشۆرێت.

4- به‌هه‌ر هۆیه‌ك (مه‌نیی‌) بێته‌ ده‌ر، ئه‌گه‌رچی‌ به‌ جیماعیش نه‌بێ‌، غوسڵ واجب ده‌بێ‌.

5- په‌نجه‌ كردن به‌ (فه‌رج) دا، (ژنه‌كه‌ په‌نجه‌ی‌ خۆی‌، یان هی‌ كه‌سێكی‌ تر) له‌به‌ر نه‌خۆشیی‌، یان له‌به‌ر هه‌رشتێ، به‌وه‌ غوسڵ واجب نابێت، به‌ڵكو ته‌نها ده‌ست نوێژی‌ ده‌وێت.

6- به‌ شك و دوو دڵی‌، غوسڵ واجب نابێت.

7- كه‌سێكی‌ له‌شگران، ده‌توانێ‌ بێ‌ ده‌ستنوێژ بخه‌وێت، به‌لاَم ده‌ستنوێژ بگرێ‌ ئه‌وسا بخه‌وێته‌وه‌، باشتره‌ بۆی‌.

8- بۆ چه‌ند غوسڵێك، یه‌ك خۆشتن به‌سه‌، بۆ نموونه‌: (غوسڵی‌ حه‌یزو زه‌یسانیی‌ كه‌وته‌ سه‌ر) ده‌توانێ‌ به‌ نییه‌تی‌ هه‌مووانه‌وه‌ یه‌ك غوسڵ بكات.

9- كه‌سێك به‌ نییه‌تی‌ له‌شگرانیه‌وه‌ خۆی‌ شۆریی، به‌و خۆشۆرینه‌ ده‌ستنوێژیشی‌ داده‌مه‌زرێ‌، ئه‌گه‌رچی‌ چاك وایه‌ به‌ر له‌ خۆشۆرین ده‌ستنوێژ هه‌ڵبگرێ‌ و پاشان خۆی‌ بشۆرێت، دیاره‌ بۆ غوسڵی‌ حه‌یزو زه‌یسانییش هه‌روایه‌.

10- ئه‌گه‌ر یه‌كجار ئاو كرا به‌ ته‌واوی‌ لاشه‌دا به‌ نییه‌تی‌ غوسڵ، وه‌ هه‌مووی لاشه‌ ته‌ڕ بوو، ئه‌گه‌رچی‌ به‌ (ره‌شاشه‌)یش بێت، غوسڵ دێت.

11- به‌كار هێنانی‌ هه‌موو جۆره‌كانی‌ (شامپۆ) بۆ خۆ شۆرین دروسته‌.

12- ژنان له‌كاتی‌ غوسڵدا سێ‌ جار ئاو بكه‌ن به‌سه‌ریاندا، ئیتر پێویست ناكات (په‌لكه‌) هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌.

13- ئه‌گه‌ر پاش خۆشۆرین، كه‌مێك (مه‌نیی‌) له‌ عه‌وره‌تیه‌وه‌ ده‌رچوو، به‌وه‌ غوسڵه‌كه‌ی‌ هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌، مه‌گه‌ر سه‌ر له‌نوێ‌ خۆشیی‌ پێگه‌شتبێت.

14- ژنان ده‌توانن غوسڵی‌ حه‌یز، یان غوسڵی‌ له‌شگرانی‌، دوا بخه‌ن بۆ دوای‌ بانگی‌ به‌یانیی‌، به‌لاَم نابێ‌ دوای‌ بخه‌ن بۆ پاش هه‌ڵهاتنی‌ خۆرو نوێژه‌كه‌ی‌ به‌یانیان بچێت.

15- له‌سه‌ره‌تای‌ غوسڵه‌وه‌ (بسم الله) ده‌كرێ‌، وه‌پاش لێبوونه‌وه‌ش گوتنی‌ ئه‌م زیكره‌ سوننه‌ته‌: (أشهد أن لا إله إلا ألله وحده لا شریك له، و أشهد أن محمدا عبده و رسوله، اللهم اجعلنی‌ من التوابین واجعلنی‌ من المتطهرین).

بۆ زانیاری‌ زیاتر به‌ ڤایبه‌ر / 07702493755

   ‌ 44632 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
21/08/2015

هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook