<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
كێشه‌ كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان و چاره‌سه‌ریان له‌ ئیسلامدا

پێشه‌كی‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌

 الحمدلله، والصلاة والسلام علی‌ من لا نبی بعده..

 سوپاس و ستاییشی بێ پایان بۆ خودای‌ بالاَ ده‌ست و به‌ توانا، سه‌لات و سه‌لامیش له‌سه‌ر گیانی‌ پاكی پێشه‌وای‌ مرۆڤایه‌تی‌ "موحه‌ممه‌د"  وه‌ ئال و یارانیی و شوێنكه‌تووانی‌ بێت، وا ئه‌مجاره‌ش له‌ "زنجیره‌ی‌ به‌رهه‌م و نووسینه‌كانی‌ مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود" له‌ نوێترین به‌رهه‌می‌ چاپنه‌كراوی‌ مامۆستادا به‌ ناوی‌ (كێشه‌ كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان و چاره‌سه‌ریان له‌ ئیسلامدا) دێینه‌وه‌ خزمه‌ت ئێوه‌ی‌ به‌رێزو خۆشه‌ویست، له‌م زنجیره‌یه‌دا مامۆستای‌ ره‌حمه‌تی‌ مه‌به‌ستی‌ سه‌ره‌كی‌ خستووه‌ته‌ ڕوو ده‌نوسێ:

 یه‌كه‌م: ده‌بێ مرۆڤ له‌ هه‌موو بواره‌كانی‌ ژیاندا به‌ تێرو ته‌واوی‌ شوێنكه‌وته‌ی‌ قورئان و سوننه‌ت بێت، ئه‌گینا ئیمانی‌ دانه‌مه‌زراوه‌و كاڵ و كرچه‌ " ئه‌گه‌ر له‌ دین ده‌ر نه‌چێت " وه‌ له‌ هه‌موو كێشه‌ كۆمه‌لاَیه‌تیی‌ و سیاسیی‌ و ئابوورییه‌كاندا، ده‌بێ‌ له‌ ئیسلامدا چاره‌یان بۆ بدۆزنه‌وه‌، نه‌ك دابه‌شیان بكه‌ن: هه‌رچی‌ كێشه‌ كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كانه‌، وه‌كو باری‌ كه‌سێتیی‌: (الأحوال الشخصیة) و مه‌سه‌له‌ی‌ ده‌سنوێژو به‌چی‌ ده‌شكێ‌، ببرێنه‌وه‌ بۆ مزگه‌وت، هه‌رچیش كێشه‌ سیاسییه‌كانه‌ – له‌ ته‌شكیله‌و په‌یكه‌ری‌ ده‌وڵه‌ت- ببرێنه‌ كۆشكی‌ سپیی‌ و به‌ریتانیاو ئه‌ڵمانیاو ئه‌وروپا به‌گشتیی!! بۆیه‌ ئێمه‌ هه‌میشه‌ ده‌ڵێین: هه‌ركه‌سێك به‌لایه‌وه‌ وابێ‌ ئه‌م دینی‌ ئیسلامه‌ كه‌م و كورتییه‌كی‌ تێدایه‌، ئه‌وه‌ له‌دین لایداوه‌و پێچه‌وانه‌ی‌ ده‌قی‌ ئایه‌ته‌كان جوولاَوه‌ته‌وه‌.

دووه‌م: له‌م زنجیره‌یه‌دا " كێشه‌ كۆمه‌لاَتییه‌كان وچاره‌سه‌ریان له‌ ئیسلامدا " كێشه‌كانی‌ وه‌ك: (قه‌رزارو خاوه‌ن قه‌رزو وامدان، زه‌ویی‌ و له‌وه‌ڕگه‌ی‌ گوندنشینه‌كان، كشت و كاڵ و نه‌مام چاندن، ڕه‌هن یان بارمته‌، به‌خشیین یان هیـبـه‌، سه‌له‌م، شوفعه‌، وه‌سیه‌ت و ڕاسپاردن) چاره‌سه‌رێكی‌ شه‌رعییانه‌یان بۆ ده‌نووسین، وه‌ ئه‌و هۆكارانه‌ی‌ پاڵیان پێوه‌ نام بۆ نووسینی‌ ئه‌م جۆره‌ باسانه‌، ئه‌مه‌بوو كه‌: كۆمه‌ڵگا هه‌ر وه‌كو له‌ مه‌سه‌له‌ سیاسییه‌كاندا له‌ ئیسلام ترازاوه‌و به‌ ئاره‌زووی‌ خۆی گه‌زوو پێوانه‌ی‌ ده‌كا، هه‌ر ئاواش له‌مه‌سه‌له‌ كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كاندا چورتمی‌ داوه‌و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌سه‌ریان پێكدێن! بێ ڕه‌چاوكردنی‌ بابه‌ته‌ شه‌رعییه‌كان تیایاندا، جا له‌مه‌وه‌ گه‌لێ ناهه‌قیی و سته‌م له‌ یه‌كتر ده‌كه‌ن و، گه‌لێكیش هه‌راو كێشه‌ی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌، وه‌ ئه‌و جۆره‌ كێشانه‌ گه‌لێ‌ جار ده‌بنه‌ هۆی‌ بچڕانی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كورده‌واریی‌ و، زۆرجاریش كێشه‌ی‌ گه‌وره‌ ده‌خوڵقێ و به‌ هه‌زاران پیاوی‌ ریش سپیی و مه‌عقول ناتوانن چاره‌سه‌ری‌ بكه‌ن، بۆیه‌ به‌ یارمه‌تی‌ خوا به‌ شێوه‌یه‌كی‌ كورت و پوخت رێگاچــاره‌م بـــۆ هه‌ر یه‌ك له‌و كێشانه‌ داناوه‌و هیوادارم موسڵمانانیش گوێرایه‌ڵ و ئیتاعه‌ی‌ فه‌رمایشته‌كانی‌ خواو پێغه‌مبه‌ری‌ خوابن.. ئه‌مه‌ بوو مه‌به‌ست و ویستی‌ مامۆستا له‌ نووسینی‌ ئه‌م زنجیره‌یه‌دا، ئیتر له‌ په‌نای‌ خوادا بن و چاوه‌رێی به‌رهه‌مێكی‌ نوێی دیكه‌ی‌ مامۆستای‌ ڕه‌حمه‌تی‌ بن به‌ یارمه‌تی‌ خوا.

عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود

سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ بانگه‌وازییه‌كانی‌

مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود

Web: www.ahmadkaka.org

6 ی‌ جه‌مادی‌ دووه‌می‌ 1438 كۆچیی - 5 / 3 / 2016 زایینیی / سلێمانی‌

لینكی‌ كتێبه‌كه‌ به‌ PDF  داوه‌نلود بكه‌


هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook