لە یاڵانپێوە بۆ گوڵان، کەمتر لە نیو سەدە خەبات


لە یاڵانپێوە بۆ گوڵان، کەمتر لە نیو سەدە خەبات و قوربانیی و بەرگری لە دین و ئەخلاق

ئاری مەلا عبداللتیفی بامۆکی

ئەگەر چی باسکردن لەکەسایەتییەکی وەکو مامۆستا مەلا ئەحمەد کەمێک قورس و گران لەسەر نوسین دەکەوێتەوە، بەحوکمی ئەو ژیانە چڕو بێ وێنەیەی کە لەمنداڵییەوە ھەتا کاتی کۆچی دوایی چەشتوویەتی، بەڵام ھەرچی بێ ناوبراو کاتێک کە لە یاڵانپێ و لە ناوەندی سەقافەت و رۆشنبیری ئیسلامییەوە پێدەگات، ھەر زوو باوکی دەینێرێتە بەر حوجرەو لە زانکۆی حوجرەکانەوە فێری خواپەرستیی و عیلم و فەلسەفەی ئەو ڕۆژگارە دەبێت.
ئەمە ئەوەمان بۆ ئەسەلمێنێ کە مامۆستا ھەر لەبەرە بەیانی تەمەنییەوە لەگەڵ قورئان و فەرموودەکاندا دەست و پەنجەی نەرم کردووەو ئالوودە بووە بە فیقھو سیرەو زانستی ئیسلامی و لەوێشەوە بۆ ئیشکردن لە کاری ئیسلامییانەو خۆ خەریک کردن بە ڕەوتی خزمەت بە دینی خوا، بەڵام لەکام ڕێگەوە لەو ڕێگەوەی کە بەردو شاخەکانی ھەورامان فێری دەکەن کە بوێربێت و ئازابێت و خاوەن ئیرادەیەکی لە بن نەھاتووبێت، چونکە تۆ چەندە بەھێزبیت دوژمنەکەت دە ئەوەندە بە تفاق و کەل و پەلی مۆدێرنەوە ڕوبەڕووت دەبێتەوە، بەھەرحاڵ مامۆستا ھەر لەتەمەنی لاوییەوە خولیای خزمەت بوو بە کاری ئیسلامی و لەکۆتایی حەفتاکاندا رۆشتە ناو ئەو کایە حەساس و گرنگەوە کە زۆرکەس لەو سەردەمەدا گاڵتەی پێ دەکردو خەڵکیش بڕوای وابوو کە تیشکی خۆر بە بێژنگ دەگرێ، بەڵام ھەر زوو لەناو رێڕەوەکانی ئەو سەرمایە گەورەیەدا خۆی بینیەوەو لەگەڵ کەڵە پیاوەکانی ئەو سەردەمەدا ئاشنا بوو، وە بوویە قوتابی مەدرەسەی جیھادو قوربانیدان لەپێناوی ئایینەکەیدا.
مامۆستا کەسایەتییەکی نەوعی تا ئەوپەڕی بێ خەوش بوو، ھەر بۆیە تا ڕۆژی کۆچکردنیشی ھەر بەبێ خەوشی مایەوە، ھەر لەسەرەتاوە دیار بوو کە مامۆستا ئەحمەد دەبێتە سەرکردەو دەبێتە رێبەرو رۆژگارێ دێتە پێشێ رێنمایی سەردەمێک دەکات، ھەر بۆیە پاش دروستبوونی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە ساڵی (١٩٧٨)دا ئیدی بە نھێنی لەگەڵ ھاوەڵەکانیدا درێژە بە ئەو کاروانە دەدات و خزمەت دەکات، ناوبراو نزیکایەتی زۆری لەگەڵ زانا بەڕێزەکان و مامۆستا ئاینییەکانی ئەو سەردەمەدا ھەبوو کە نموونەو قوتابخانەی زانست و کاری ئیسلامین، ھەر بۆیە لەساڵی (١٩٨٧)دا کاتێ بزووتنەوەکەی ئیعلانی جیھادی دژ بە ڕژێمی بەعس کرد ئەوو بنەماڵەکەی یەکێک بوون لەوانەی رێی ھات و نەھاتی ئەو سەردەمەیان گرتە بەرو سنووری کوردستانیان بەزاندو لەشاخ و ھەردەکانەوە دژی سوپای ترسناکی بەعس جیھادیان کرد، بەڵام سەد حەیف پاش ئەو ھەموو قۆناغ و قوربانیی و تەمەنە بەئەزموون و سیفاتە سەرکردەییەی، پاش ئەو ھەموو بڕینی شارو ناوچەو گوندە دوورو تولانیانە، دڵە گەورەکەی لە بەرەبەیانێکی موحەڕەمدا لە لێدان کەوت، بەڵام خۆشبەختی بۆ ئەو چونکە گەڕایەوە بۆ گوڵانێک کە ئێستەش بۆنی مامۆستا مەلا عوسمانی لێ دێ و ئەو ڕێنوێنی ئەو گۆڕستانە دەکات.

   ‌٢٠/٠١/٢٠١٥

 

 

 
بەروار2020/03/30سەردان 584

یادەوەرییەک لە مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموودەوە وەفایەک بۆ مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحمود مامۆستا ئەحمەدی کاکە مەحموود وەک نمونە مردنی‌ زانایه‌ك مردنی‌ جیهانه‌ وەفایەک بۆ مامۆستاو فێرکاری ژیانم ئەحمەد کاکە مەحموود له‌یادی‌ وه‌فاتی‌ خه‌مخۆری‌ وەحدەت و یەكڕیزی ڕابوونی‌ ئیسلامیدا لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئەستێرە درەوشاوەکەی ڕابوونی ئیسلامییدا له‌ ڕۆژگاری‌ ونبوونی‌ ئێوه‌دا، ڕابوونی‌ ئیسلامیی‌ چۆن ده‌گوزه‌رێت؟ ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود ئه‌و گه‌نجه‌ی‌ خه‌می‌ رابوونی‌ ئیسلامیی و ته‌فره‌قه‌ پیری‌ كرد !! ئیمان و مه‌عنه‌ویه‌ت لای‌ مامۆستا وتاربێژە ناوازەکەی بێداری ئیسلامی هه‌ر به‌ ته‌نیا ڕیشت ڕه‌مز بوو ! بۆ ئاوه‌دانی‌ ته‌شریفتان بردووه‌ مامۆستای‌ قورئانزان! گیانی‌ په‌روه‌رده‌كردن‌و بانگه‌وازی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ له‌ هزرى مامۆستا ئه‌حمه‌د دا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حمود " گه‌لێ‌ له‌ پێش ئه‌وانه‌وه‌..!