مامۆستا ئەحمەدی کاکە مەحموود وەک نمونە


مامۆستا ئەحمەدی کاکە مەحموود وەک نمونە ..

ماکوان کەریم

زۆر جار دەپرسم لە خۆم ؟ بۆ مەلاکانی ئێستا کاریگەرییان نەماوە لەسەر لاوەکان لە کاتێکدا دەبوو ئەوان شۆرشێکی "ساتاگیرھایان" سازبدایە لە ئێستادا، بەڵام بەداخەوە ھەر مەلایەو پاشکۆی حیزبەو ھەر مەلایەو پاشکۆی پارەیەو ھەر مەلایەو نەخوێندەوارە، لەگەڵ ڕێزی زۆرم بۆ مامۆستاو مەلا بوێرو زاناو چاونەترس و خوا ویستەکان کە سوپاس بۆ خوا لەناو ئەم ھەموو مەلایانەدا نمونەی زانایی گەورەیان تێدا ھەڵکەوتووە، بەڵام چونکە خراپەکەیان زۆرە چاکەکەشی شاردۆتەوە..!
وەک عەرەب دەڵێت: لیس ببعید.. نمونەی م. ئەحمەدی کاکە مەحموود، دێنمەوە..
ئەم پیاوە چونکە بۆ ئەم ئیسلامە دەژیا لە تەمەنی منداڵیەوە و پاشان لەسەردەمی دەسەڵاتی شیوعیەکان لە کوردستانداو تەنانەت پارتیشدا واتا پێش شۆرشی ئەیلولیش ئەم پیاوە لەناوچەکانی پێنجوێن و شارەزوردا کاریگەری خۆی ھەبوو، تەنانەت لەسەر گۆڕینی ڕێچکەی کادێرانی شیوعیی و پارتیش، چونکە ھەستی بەوە کردبوو کە ئیسلام دەتوانێت ھەموو سات و خولەک و کاتژێرو رۆژو مانگ گۆڕانکاری بکات..!
ئەم زانایە.. ھەستی بە گەورەیپی کارەکەی کردبوو.. ھەروا تەماشا بکەن و چاو لەم زانا بەرێزە بکەن خوای گەورە دەرجەی عالی بکات..
- یەکەم کاری: لە ناوچەی بایەوەی ئێرانداو بناوەسوتەی ئەم دیودا لەو سەردەمەدا کە سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی خاوەنی چایخانە بوو لەو ناوچەیەداو حەسەن زیرەکی ھێنابوو بۆ گۆڕانی وتن.. ئەم زانایە لەو ناوچەیەدا کاریگەری ئەوەندە ھەبوو تەنانەت شەوانی ئەو چایخانەیە بە موناجات و سڵاوتدان لەسەر پێغەمبەری خوا دەستی پێدەکرد.. مەبەستەکە ئەوەیە دەبێت مامۆستایان کاریگەریشیان لەسەر ھونەرو کاری ھونەری گەلەکەشیان ھەبێت.. کە بەداخەوە ھیچ کاریگەرییان لەسەر رکلامیش نەماوە مامۆستایان ..!.
- دووەم کاری: تەنانەت کادێرەکانی شیوعیی و پارتی بە ھیچ شێوەیەک کە ئەو لە ناوچەکەدا بوو نەیاندەتوانی خەڵکی خۆشیان نەچنە ناو مزگەوتەکەوە، ئەوەندە کاریگەری ھەبوو.. تەنانەت جارێکیان پارتی ویستی لە ڕێگای ئەو کەسەی کە ناوی وەستا سابیر بوو لە شانۆگەری لانەوازاندا یان ناوی عەباسی چایچی بوو لە خولە چەخمەخەدا کادێرێکی پێشکەتووی پارتی بوو نەیدەھێشت خەڵکی بچێتە مزگەوتەکەی.. ناوی خۆی (طەھا باراوایە)، مامۆستا ئەحمەدی کاکە محمود ئەویش لە وتاری جومعەدا ھێرشی کردە سەریی و پارتیەکانیش کۆبوونەوە بۆ ئەوەی لە مامۆستا ئەحمەدی کاکە محمود بدەن.! بەڵام خەڵکی بناوەسوتە ئەوەندەیان خۆش دەویست نەیانھێشت پارتی ھیچ ئازارێکی پێبگەیەنێت.. مەبەستەکە لێرەدا ئەوەیە، ئەگەر مامۆستایان بچنە ناو خەڵکی- ئاوا خەڵکی بۆیان دەبنە قەڵغان و حەێانە!.
- سێیەم کاری : رۆژێک لە رۆژان سەری بۆ موچە نەوی نەکردو خۆی کاری دەکردو ئینجا ئەو دەمە فرۆشگای شۆرش ھەبوو لەناوچەکەدا، ھەموو دەچون لەو فرۆشگایە شتیان دەکری، پارتی خاوەنی بوو، بەڵام مامۆستا ئەحمەدی کاکە مەحمود سەری نەوەی نەکردو ژیاو بە سەربەرزیش مرد، مەبەستەکە ئەوەیە مەلاو مامۆستایان پێویستە زۆر لەوە قورستر بن کە ھانایان تەنھا بۆ موچە بێت.. بەداخەوە مامۆستایەکی ئاینی نابینی فەقیر بێت یان جلەکانی دڕاوبێت مەگەر زۆر بە دەگەمەن ھەڵکەوێت.. وە ھەروەھا.!
- چوارەم کاری: ھەمیشە خەریکی راستکردنەوەی چەمکی ئیسلامی بوو لەسەر بوارەکانی ئیسلام و پێشھاتەکانی جیھان و بە ئاگابوونی بوو لە ڕووداو سیاسەتەکانی جیھان .. مەلاو زانایانی ئێستا .. وا دەزانن کەباب بە دە فلسە.. بەداخەوە.!
- پێنجەم کاری : موفەسیرو موفەککیر بوو .. خاوەنی تەفسیری رامان و کتێبەکانی ئاشتی لە ئیسلامدا و ئافرەت و ئازادی و دەیان کتێبی ترە، کە بەداخەوە بە دەگمەن دەبینی مامۆستایانی ئایینی خاوەنی کتێب و نوسین بن ..!
- شەشەم کاری: موجاھیدو مونەزیرو کاری پێگەیاندن بوو بۆ ئیسلام.. ئەم مەلا بەرێزە دروشمی نەبوو واعیزانە قسەی نەدەکرد بە تەنھا، بەڵکو ئاراستەی خەڵکی دەکردو ھانی دەدان کە خاوەنی قەزیەیەکی شەرەفمەندانە بن، ئێستاش نەوەکانی بەنوسینەکانی ئاراستەی کۆمەڵگاکەمان دەکەن..!!
- حەوتەم کاری : کورد پەروەر بوو و نیشتیمانی خۆشەویست و سەلماندی کە پیاوی ئەو مەجالەیە، چەندە دەست بە دەستنوێژ بوو، ئەوەندەش دەست بە چەک و چەبۆکی بوو، ھاندەری خەڵکیش بوو بۆ نیشتیمانەکەی کە ئازادی بکات، زۆر بە دەگمەن دەبینیت مامۆستاو زانایانی ئایینی ئێستا لەو بوارەدا کار بکات و شەرم نەکات.!
- ھەشتەم کاری: رقی لە دووبەرەکی و خەت خەتێن بوو .. بۆیە بەداخەوە ھۆکاری مردنەکەشی بە بۆچونی من دەگەرێتەوە بۆ ئەو پارچە پارچەییەو ھاتنی ئەمریکاو گیرانی کۆمەڵێک لە خەڵکی و ھاورێکانی و پاشانیش زەلیلی موسڵمانانی بە چاوی خۆی بینی و کاریگەری زۆری دروستکرد لەسەری ، مەبەستەکە ئەوەیە دەڵێم زانایان و مەلا بەرێزەکان دەبێ ئیسلام بمرن و بژین.

 

 

 

بەروار2020/03/29سەردان 865

یادەوەرییەک لە مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموودەوە وەفایەک بۆ مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحمود مامۆستا ئەحمەدی کاکە مەحموود وەک نمونە مردنی‌ زانایه‌ك مردنی‌ جیهانه‌ وەفایەک بۆ مامۆستاو فێرکاری ژیانم ئەحمەد کاکە مەحموود له‌یادی‌ وه‌فاتی‌ خه‌مخۆری‌ وەحدەت و یەكڕیزی ڕابوونی‌ ئیسلامیدا لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئەستێرە درەوشاوەکەی ڕابوونی ئیسلامییدا له‌ ڕۆژگاری‌ ونبوونی‌ ئێوه‌دا، ڕابوونی‌ ئیسلامیی‌ چۆن ده‌گوزه‌رێت؟ ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود ئه‌و گه‌نجه‌ی‌ خه‌می‌ رابوونی‌ ئیسلامیی و ته‌فره‌قه‌ پیری‌ كرد !! ئیمان و مه‌عنه‌ویه‌ت لای‌ مامۆستا وتاربێژە ناوازەکەی بێداری ئیسلامی هه‌ر به‌ ته‌نیا ڕیشت ڕه‌مز بوو ! بۆ ئاوه‌دانی‌ ته‌شریفتان بردووه‌ مامۆستای‌ قورئانزان! گیانی‌ په‌روه‌رده‌كردن‌و بانگه‌وازی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ له‌ هزرى مامۆستا ئه‌حمه‌د دا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حمود " گه‌لێ‌ له‌ پێش ئه‌وانه‌وه‌..!