خۆت بپارێزە لەم جۆرە ئاکارانە..؟!!

خۆت بپارێزە لەم جۆرە ئاکارانە..؟!

- لە خۆ بایی بوون و خۆ بەزل زانین و لە خۆ گۆران و لە خۆ ھەڵکێشان، لە خۆ بە چاک زان و ، لە خۆ بە پاک زان.

- لە دوو ڕوویی و نەمیمەو قسە بردن و قسە ھێنان و تێکدانی نێو موسوڵمانان.

- لە تەفرەقە نانەوەو پەرتەوازە کردنی ھێزو وزەی کۆمەڵگەی بڕواداران.

- لە حەسادەت و بەخیلیی و، رژدیی و چروکیی و، ڕوو تاڵیی و نێوچاو گرژی.

- لە غەیبەت و نێو ھێنانی ئەم و ئەو، توانج و تەشەرو پلار، سوکایەتیی و ، ئیستھزاو، رق و توورەیی.

- لە تەممەڵیی و پاڵدانەوە بۆ کردو کۆشش، خیانەت و گزیی و پێشێلکاری.

- لە بێ رێز قایەل بوون بۆ بەندەکانی خوای کار جوان، لە زوڵم و ستەم لە دەروو دراوسێ.

- لە بێ حورمەتیی و کەم رێزی لەگەڵ باوک و دایکان و کەسی نزیک و دووردا.

چونکە: (إن الله كان عليكم رقيبا) بۆ وەرچەرخانە لە ئیھمالیی و گوێ نەدان بۆ بیستن و گوێ پێدان و دانانی خوا بە رەقیب و چاودێر بۆ ھەموان..

لە وتە بەنرخەکانی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود (خوا لێی خۆش بێ)

بەروار2020/04/08سەردان 819