ئادابی پێغەمبەرى خودا ﷺ کاتێ لەسەفەر دەگەڕایەوە بۆ ماڵەوە.

ئادابی پێغەمبەرى خودا ﷺ کاتێ لەسەفەر
دەگەڕایەوە بۆ ماڵەوە.

ئیمامى ئەحمەد "ڕەحمەتى خواى لێبێت" دەڵێ: ئینسان هەرکات گەڕایەوە بۆ ماڵى خۆى، چاک وایە لەدەم دەرگادا بکۆکێ، یا پێ بکوتێ بە ئەرزدا، هەر بۆیە پێغەمبەر ﷺ ڕێ نادا بەوانەى - لەسەفەرێکى دوور دەگەڕێنەوە- بێ ئاگادار کردنەوەى ماڵ و مناڵ بەشەو خۆیان بکەنەوە بە ماڵا! لە فەرموودەیەکى دیکەدا هاتووە: کاتێ پێغەمبەر ﷺ لە سەفەر دەگەڕایەوە، لە نزیک شارى مەدینەدا بارخانەیان دەخست تاکو نزیکى ئێوارە، ئەوسا دەیفەموو: با ئەو ژنانەى ئامادە نین بۆ پێشوازى مێردەکانیان، خۆ ئامادە بکەن و، پاک و تەمیزى خۆیان بکەن و، پرچەکانیان شانە بکەن. (متفق عليه). خێزانى (عەبدوڵڵاى کوڕى مەسعود) دەڵێ: هەرکات عەبدوڵڵا دەگەڕایەوە بۆ ماڵ لەدەم دەرگاکەدا ئەکۆکی و، توفى دەکردەوە، تا بێ ئاگادارى ئێمە نەیێتە ژورەوەو شتێ ببینێ، حەزى پێ نەکا. والله أعلم.

ئەحمەد كاكه مەحموود


بەروار2020/04/04سەردان 413