مەتەڵى چۆنیەتى دروستبوونى ئادەمیى بۆ کێ هەڵدێت؟ کێیە؟ لە کوێوە هات؟ چۆن پەیدابوو؟ چەن قۆناغى بڕى؟

مەتەڵى چۆنیەتى دروستبوونى ئادەمیى بۆ کێ هەڵدێت؟ کێیە؟
لە کوێوە هات؟ چۆن پەیدابوو؟ چەن قۆناغى بڕى؟

قورئان بەکورتەیەک وەڵامى ئەو گشت مەتەڵە بەم شێوەیە دەداتەوە:
1) لەسەرەتاوە لەخاک و خۆڵا ئافەرێنرا، کەوابوو ئینسان ڕۆڵەى زەوییەو، لەزەویى لەدایکبووە، لەسەر پشتى ئەو پێگەیشتووەو ژیاوە، هەموو توخمەکانى لەگەڵ زەویدا چوون یەکن، مەگەر تەنیا (ڕۆح) جیایان بکاتەوە، بەڵام ئەى ئەو گڵە لەکوێ بوو؟ ئەو هەموو گەردیلانە چۆن کۆکرانەوە؟ چ زاتێک کۆى کردنەوە؟!.
2) هەر لەو دڵۆپە ئاوە (نوتفە)یە.. بەڵێ هەر لەو ئاوەى ژن و پیاوە، کە تەنها دڵۆپێکەو، بەسەدانیش ملیۆن حەیوانى مەنەویى هەڵگرتووە.. تەنها (خەلیە)یەک لەو ملیۆنەها خەلیە، لەگەڵ ئاوى ژندا موتوربە دەبێ و لە منداڵدانداو لەجێگایەکى قایم و ئەستووردا قەرار دەگرێ.. پاشان هەر لەو دڵۆپە بچووکە ئاوەیە، ڕەنگیى، جوانیى و ناشیرینى، قەدو باڵا، قەڵەویى و لاوازیى، ئازایەتیى و جوامێریى، بێ ورەیى و ترسنۆکیى، زیرەکیى و بلیمەتیى، تەمەڵیى و کەودەنیى هەڵدەگرێت.. هتد.
3) پاشان بە خوێنێکى وەستاوى هەڵواسراوى شێوە زەرو.
4) پاشان بە پارچە جوراوێک.
پاشان پەیکەرى ئێسکیى (الهيكل العظمى).. دواتر قۆناغەکانى منداڵیى و، ئینجا پیر بوون و گەڕانەوە بۆ قۆناغى منداڵیى، بەشێوەیەک کەهیچ شتێک نەزانێ، لە ڕابردووى خۆى، جا باشە ئەبێ کێ بێت ئەم هەموو قۆناغانە بەسەر مرۆڤدا بێنێ؟ دەبێ بۆچى مرۆڤ خۆى لەبیرباتەوە، تا بەئاسانى خواى خۆى بدۆزێتەوە؟ والله أعلم.

ئەحمەد كاكه مەحموود


بەروار2020/04/04سەردان 379