تۆڵەی سەرەتایی بۆ ژنانی زیناکار.؟

تۆڵەی سەرەتایی بۆ ژنانی زیناکار.؟

ئیسلام کاتێ دێت، کۆمەڵگە - بە پیاووبە ژنەوە- لەکاری قێزەون و بەدکاریدا نقومببوون، دیارە ڕاست کردنەوەی ھەڵەو تاوانی کۆمەڵگەیەکی ئاواو، تۆڵەدانی ئەو کۆمەڵگە فاسیدە بەشێوەیەکی توندوتیژ، پێیان قبوولڕ نابێ و، لە ھێلڕ دەردەچن، بۆیە لەسەرەتاوە کەدێت ئەو ژنانە فاحیشەچین و داوێن تەڕن، لە کۆمەڵگەیان دادەبڕێ و دووریان دەخاتەوەو، ڕێگە نادات تێکەڵی کۆمەڵگە ببن، تا خەڵکەکەی تر تووشی ئەو پەتایە نەکەن و، لەوانەوە نەتەنێتەوە بۆ ژن و کیژۆڵەکانی تر، ھەروەکو ئازارو بێزاری پیاوە بەدکارو فاحیشە چیەکانیش دەدا، ئەوانەی کە بەکاری نامۆو (شاذ) ەوە خەریک دەبن. ئەوەیە کە ھەر لە سوورەتی (نساء)دا، ئایەتی (١٥) دەفەرمووێ: [واللاتى يأتين الفاحشة من نسائكم فاستشهدوا عليهن أربعة منكم، فإن شهدوا فأمسكوهن فى البيوت حتى يتوفاهن الموت أو يجعل الله لهن سبيلا].ھەر کە ھەستتان بە ژنێک کرد لە خۆتان (واتە: لە ژنانی موسڵمان و ئیماندار) کە خەڵکانی نامۆو بەدرەوشت بەخۆ فێردەکەن، ئێوەش – بۆ سەلماندن و چەسپاندنی ئەو کارەیە – چوار کەسی موسڵمانی ئیمانداریان لێ بکەنە شایەت – ئەو کات وساتە لێک جووت بوون – جا ھەرکە شایەتەکان ھاتن شایەتیان لەسەر دان، دەبێ ئێوەش – ئەی کاربەدەستانی ئیماندار ! – ھەر لەماڵدا قەتیسیان بکەن و، ڕێگەیان مەدەن تێکەڵیی کۆمەڵگە بکەن و، مێرد بە خەڵکە پاکەکە بکەن، تا یان دەمرن، یان ئەوەتە خوای دلۆڤان ڕێگەی دیکەیان بۆ دادەنێ.
 بەڵێ لەسەرەتاوە تۆڵەی ژنی داوێن تەڕ و زیناکار ھەر ئەمە بوو، تا بۆ دوایی لە سوورەتی (نوور)و لە فەرموودەکاندا، فەرمان و بڕیاری نوێ و ھەتا ھەتایی ھات و بووبە کۆتا بڕیار. (عوبادەی کوڕی صامیت) دەڵێ: ھەر کە وەحی بۆ پێغەمبەر ﷺ دەھات، پێوەی دیار دەردەکەوت و ماندوناڕەحەت دەبوو ڕەنگیشی دەگۆڕدرا. جا کە ئەمجارەیان وەحی بۆ ھات، فەرمووی: ((ئەم بڕیارەم لێ وەرگرن... بێ شک وا خوای گەورە لەبارەی ئەو ژنانەوە بەم شێوەیە، فەرمان و بڕیاری یەکجاری خۆیدا: کچ لەگەڵ کوڕدا جووت بن، دەبێ ھەر یەکە سەد قامچیان لێ بدرێ و، ساڵێکیش – لەجێ و شوێنی خۆیان – دوور بخرێنەوە. پیاو وژنیش – ھەرکە لە یەک جووت بوون- بەردەباران دەکرێن و، قامچی بۆ ئەمان نیە. ئیمامی (ئەحمەد) و ئیمامی (موسلیم) ڕیوایەتیان کردووە.

لەبارەی پیاوەکانیشەوە دەفەرمووێ: [واللذان يأتيانها منكم فآذوهما فإن تابا وأصلحا فأعرضوا عنهما إن الله كان توابا رحيما] ٤/١٦. واتە: ئەو دوو کەسەشتان – ئەی ئیمانداران !- کە ئەو کارە دزێوو شاززە (نێر بازیی) دەکەن، دەبێ ئێوە – پاش ئاشکرابوونی بەچوار شایەت –، بەتاکە پێڵاوو قسەی تالڕ ئازاریان بدەن، دیارە بۆ ئەمانیش ئاوایە تا خوا – بەیەکجارەکی – بڕیاری خۆیدەدا بەرامبەریان....ئەوەبوو بۆ دوایی، قامچی، یان بەردەبارانیان پێویست کرا.

(ڕەشید رضا) دەڵێت: بەڕێز (محمد عبدە)ی مامۆستام ڕای وابوو ھەردوو ئایەتەکە: (١٥-١٦)ھەر لەبارەی زیناکارانەوە ھاتوون، ئایەتی پازدە مەبەستی ژنانی مێرد کردوو و زینا کارن، جا ئەوجۆرە ژنانە نابێ تێکەلڕ بە کۆمەڵ ببن و، ڕێیان بدرێ لەماڵ بێنە دەر،تا خوا بڕیاری تریان بۆ دەدا، ئەوە بوو بۆ دواتر سوورەتی (نوور) ھات.

مەبەست بەئایەتی شازدەش ئەو کچ و کوڕانەیە زینا دەکەن، ئەمانیش دەبێ بەقسەی تاڵ و ناشیرین و، بەتاکە نەعل ئازار بدرێن، تا بڕیاری کۆتا دێت. ئەوەبوو ئەمیش لە سوورەتی (نوور)دا ھات و یەکلاکرایەوە. بەڵێ ژنانیش ئیعتیباری خۆیانیان ھەیە، ڕێز لە چاکەکانیان دەگیردرێ و، تۆڵەی بەدکارو فاسیدەکانیان دەدرێ. (بەپیشتوانی خوا لە سوورەتی نوور، درێژتر لەم باسە دەدوێین).

ئەحمەد كاكە مەحموود

بەروار2020/04/01سەردان 610