جیاوازیی و ئیختیلاف حەرامە لە دیندا.

جیاوازیی و ئیختیلاف حەرامە لە دیندا.

ئەگەرچى ئێستا بەداخەوە موسڵمانان بەشێوەیەکى وا لێکترازاون, فەرموودەکەى پێغەمبەریان ﷺ لە خۆیاندا جێکردۆتەوە کە: دەفەرمووێ: (( تَفَرّقَتٍ اليَهُودُ على إحدى وسبعين فرقة، أو سبعين فرقة، والنصارى مثل ذلك، وتَفَرّقَتْ أمتِى على ثلاث وسبعين فرقة..)).( حديث حسن صحيح، أنظر سنن أبي داوود، بتحقيق الشيخ الألباني، برقم: 4596. ورواه الترمذي، وقال حديث صحيح. ) واتە:جوولەکە بوونە (70) یان (71) دەستە، عیسایەکانیش هەروا، ئەم ئوممەتەى منیشە دەبنە (73) دەستە. بەڵێ وابوو، چونکە هەر لە و سەردەمە نزیکانەدا موسڵمانەکان بوونە (6) دەستە: (حەرورییە) قەرامییە، جەهمیە، مورجیئە، رافیزە، جەبریە)، دیسان هەریەکەش لەمانە بوویە (12) دەستە و، ئەوسا بەهەموویانەوە (72) دەستەکەیان تەواو کرد، دیارە کەئەمانە هەمووشیان دۆزەخین، تاقمى ئەهلى سوننەت و جەماعەت نەبێ، ئەوجار ئەگەر ئێستاش سەیرێکى نێودەوڵەتانى ناوچەکە بکرێ، دەبینرێ کەچۆن کراونەتە چەندین دەوڵەتۆکەو، حکومەتۆڵکەوە، دیارە کە دەرمان و چارەسەرى ئەو حاڵەتەش تەنها ئەم فەرموودە صەحیحەیە: ((إن اللهَ يَرْضَى لكم ثَلاثا: يرضى لكم أن تَعْبُدُوهُ ولا تُشْرِكُوا به شيئأ، وأنْ تَعْتَصِمُوا بحبل الله جميعا ولا تَفَرّقُوا، وأنْ تَناصَحُوا مَنْ وُلّاهُ الله أمرَكُمْ، ويَكْرَهُ لكم قِيلَ وقَالَ، وكثرةَ السؤال، و إضاعةَ المالِ)).( صحيح، صححه الشيخ الألباني في صحيح الجامع، برقم: 1895. ) خوا لەسێ شت رازییەو، لەسێ شت تووڕەیە: رازییە بیپەرستن و، هیچ شتێک نەکەنە هاوبەشى، حەزدەکا سەرجەم دەستتان بەدینەکەى ئەوەوە بێ و، لێکنەترازێن، حەز دەکا هەرکەس دەبێتە (ئەمیر)تان دڵسۆزى بن، ڕقیشى لە سێ دەبێتەوە: گوتى، گوتیى و قسەى بێ جێ، داواو پرسیارى نابەجێ، سەرفى ماڵ بە هەڵە خەرجى، بەڵێ.. خەڵکانی بیدعەچیی و، پەیڕەوانی هەواو ئارەزوو لەقیامەتدا روویان ڕەشە. ئەهلی سوننەت و جەماعەت: هەر ئەو کەسانەن کە لە بارەی (عقیدە) و (عیبادات)ـەوە بەو بەرنامەیە کار دەکەن کە پەیامبەرو هاوەڵانی لەسەری بوون، بێگومان ئەمانە لەڕۆژی قیامەتدا ڕوویان سپی دەبێ، پەیامبەر  ﷺ دەفەرموێ: (( إفترقت اليهود إلى احدى وسبعين فرقة، وإفترقت النصارى على إثنتين  وسبعين فرقة، وستفترق هذه الملة إلى ثلاث وسبعين فرقة كلهن في النار إلا واحدة في الجنة، وقيل من هم يا رسول الله ؟ فقال: هم الذين يكونون على ما أنا عليه وأصحابي)).( حديث حسن، حسنه الألباني في صحيح الجامع، برقم: 5343. )

ئەحمەد كاكه مەحموود


بەروار2020/04/01سەردان 46