سەبارەت بە سوێندى (ئيلا ء)؟

سەبارەت بە سوێندى (ئيلاء)؟

کەسێ سوێندى خوارد نەڕواتە لاى ژنەکەى، ئەوە نابێ ئەو سوێندە لەچوار مانگ زیاتر تێپەڕێ، خۆ ئەگەر پێش چوار مانگەکە گەڕایەوەو چوویەوە لاى ژنەکەى، دیارە ئەوە هیچى لەسەر نییە، تەنانەتی ئیبن عەباس "خواى لێ ڕازى بێت" دەڵێت: ئەگەر چوار مانگەکە تێپەڕیى و، ئەو کەسە هەر سوور بوو لەسەر قسەى خۆى ئەوە خۆبەخۆ یەک تەڵاقى دەکەوێ ژنەکە (بائن)ـە دەبێتەوەو ڕزگارى دەبێ لێى، ئەمە ڕاوبۆچوونى ئەبو حەنیفەیشە "خوا لێیان خۆش بێت"، خۆ ئەگەر هەر درێژەى دایەو نەگەڕایەوە لاى، ئەوا پاش چوارمانگ داوەرى شەرعى بەزۆر پێى تەڵاق دەدا، چونکە دینى ئیسلام، هەرچۆنێ نان و نەفەقەى داناوە، سەر جێگایشى داناوە، بۆیە ئەگەر لەو چوار مانگەدا نەگەڕایەوە سەر جێگاکەى، دادوەر لێکیان جیا دەکاتەوە، پیاوەکە پێى خۆش بێت، یان نا! تەنانەتى (ئیبن تەیمییە) دەڵێ: ئەگەر پیاوەکە تاقەى سەرجێگاى نەبوو، دادگا پێى تەڵاق دەدات.


ئەحمەد كاكە مەحموود


بەروار2020/03/30سەردان 365