وەسیەت بۆ باب و دایک و خزمان پێویستە.!

وەسیەت بۆ باب و دایک و خزمان پێویستە.!

(كُتِبَ عَلَيْكُمْ إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ) لە سەرتان نووسراوە هەرکە کەسێکتان کەوتە سەرە مەرگ و (إِنْ تَرَكَ خَيْرًا الْوَصِيَّةُ لِلْوَالِدَيْنِ وَالأَقْرَبِينَ بِالْمَعْرُوفِ) ماڵ و دارایەکى لە پاش بەجێما، دەبێ بەشێوەیەکى پەسەند وەسیەت بکا کە باوک و دایک و خزمانى، هەرکەسە بەشى خۆى پێبگا، تا ببێتە مایەى خۆشەویستیى و دڵخۆشکردنیان (حَقًّا عَلَى الْمُتَّقِينَ) خەڵکانى خواناس و پارێزکار هەقە ئەم کارە بکەن، جا کەوابوو ئەوانەى لەخوا دەترسن، با باوک و دایک و خزمەکانیان لەمیرات بێ بەش نەکەن ئەگەر چى هەشیان بێت بە هۆى کەسێکى ترەوە بەش بڕاو بووبێ، وەک کوڕەزا بەکوڕ. بەڵێ.. هەندێ لەزانایان پێیان وایە: ئەم وەسیەتە بە ئایەتى میرات: (يوصيكم الله في أولادكم.. ) سڕاوەتەوەو کارى پێناکرێت، چونکە دایک و باوک بە ئایەتى میرات بەشیان دیاریکراوە، بەڵام سەبارەت بەو خزمانە بەشە میراتیان پێنابڕێ، سوننەتە وەسیەتیان بۆ بکاو لەمیراتەکە شتێکیان بدرێتێ، (تەبەریى) دەڵێ: نەخێر، نەسڕاوەتەوەو کارى پێ دەکرێ. بەڕوونتر بڵێین: (ئیبن عەباس، حەسەن، مەسرووق، تاووس، زەحاک، موسلیمى ئیبن یەسار، عەلاى ئیبن زیاد، سەعیدى ئیبن جوبەیر، رەبیعى ئیبن ئەنەس، قەتادە، موقاتیلى ئیبن حیببان) گشت ئەم بەڕێزانە دەڵێن: وەسیەت کردن بۆ ئەو کەس و کارە نزیکانە میرات نابەن، شتێکى هەقەو، بەئایەتى میراتیش لەبەین نەچووەو هەردەبێ شتێکیان بۆ دیاریى بکرێ، لە سوورەتى (نيساء) ئایەتى (8)دا هاتووە: ( وَإِذَا حَضَرَ الْقِسْمَةَ أُولُو الْقُرْبَىٰ وَالْيَتَامَىٰ وَالْمَسَاكِينُ فَارْزُقُوهُم مِّنْهُ وَقُولُوا لَهُمْ قَوْلًا مَّعْرُوفًا).


ئەحمەد كاكە مەحموود


بەروار2020/03/30سەردان 761