حوکمى تەوقەکردنی‌ ژن و پیاوی‌ نامەحرەم لەگەڵ یەکدا.؟

حوکمى تەوقەکردنی‌ ژن و پیاوی‌ نامەحرەم لەگەڵ یەکدا.؟

الحمد لله رب اللعالمين، والصلاة والسلام على‌ محمد وعلى‌ آله وصحبه أجمعين.

وەڵام: زانایان دەڵێن ئەو تەوقە کردنەیە حەرامە چونکە لە فەرموودەی‌ پێغەمبەردا ﷺ هاتووە:

1- ((لأن يطعن في رأس أحدكم بمخيط من حديد خير له من أن يمس إمرأة لا تحل له)). (رواه الطبراني والبيهقي ورجال الطبراني ثقات رجال الصحيح. وصححه الألباني في صحيح الترغيب، برقم: 1910) واتە: ئەگەر یەکێک لە ئێوە سەری‌ بە دەرزی‌ ئاسن کون بکرێ‌، چاکترە لەوەی‌ دەستی‌ بەردەستی‌ ئافرەتێک بکەوێ‌ کە بۆی‌ حەڵاڵ نەبێ‌.

2- ((...إني لا أصافح النسا‌ء)). (سنن ابن ماجه، كتاب الجهاد، باب بيعة النساء، حديث: ‏2871‏. وصححه الألباني في سنن إبن ماجة، برقم: 2874) واتە: من لەگەڵ ئافرەتان تەوقە ناکەم.

3- (وحرم الشافعية المس والنظر للمرأة مطلقا، ولو كانت المرأة عجوزا) مغني المحتاج 3/123. واتە: شافیعییەکان دەست دان لە ئافرەتی‌ نامەحرەم و سەیرکردنی‌ بە حەرام دادەنێن بە هەموو شێوەیەک ئەگەر چی‌ زۆر بە ساڵاچوویش بێت.

4- وە لەکتێبی‌ (تكملة الفتح)دا دەڵێ‌ : (متى حرم النظر حرم المس، لأنه أبلغ منه في اللذة وإثارة الشهوة) تكملة الفتح 8/98. واتە: هەرکات ڕوانین بۆ ئافرەتی‌ نامەحرەم حەرام بێت دەست لێدانیشی‌ حەرامە لەبەر ئەوەی‌ دەست دان لە دەستی‌ زیاتر ئارەزووی‌ جنسی‌ دەجوڵێنێت.

5- (وقال الحنابلة: كره أحمد مصافحة النسا‌‌ء وشدد أيضا حتى‌ لمحرم) كشاف القناع 2/179. واتە: حەنبەلییەکان فەرموویانە بە لای‌ ئیمام ئەحمەدەوە تەوقە کردن لەگەڵ ئافرەتدا کەراهەتی‌ هەیە (کەراهەت لای‌ ئیمام واتە: حەرام)، وە ئەوەندە توندو تیژ بووە، فەرموویەتی‌ لە گەڵ ئافرەتی‌ مەحرەمیشدا تەوقە نەکرێت باشە، دیارە تەوقەکردن لەگەڵ ئافرەتی‌ مەحرەمدا حەرام نییە، لەوە دەچێ‌ پێشەوا ئیمام ئەحمەد خودا لێی‌ رازی‌ بێت مەبەستی‌ فەرموودی‌ ((إتقوا مواضع التهم)). (قال الشيخ الألباني في السلسلة الضعيفة: لا أصل له، برقم: 113) بێت.

6- لەکتێبی‌ سیرەدا هاتووە کە پێغەمبەر ﷺ لە کاتی‌ بەیعەت وەرگرتندا دەستی‌ نەخستووەتە ناو دەستی‌ ئافرەت، بەبەڵگەی‌ ئەم فەرموودەیە: ((عن عائشة قالت: كان النبي ﷺ يبايع النساء بالكلام بهذه الآية : لا يشركن بالله شيئا ، قالت : وما مست يد رسول الله ﷺ يد إمرأة إلا إمرأة يملكها)). (صحيح البخاري، كتاب الأحكام، باب بيعة النساء، حديث : ‏6808) واتە: عائیشە خوای‌ لێ ڕازی‌ بێت، دەڵێ‌ پێغەمبەر ﷺ تەنها بە قسەو گفتوگۆ پەیمانی‌ لە ئافرەتان وەردەگرت، بەم ئایەتە (ويشركن بالله شيئا)، وە فەرموودەی‌ پێغەمبەر ﷺ دەستی‌ لە دەستی‌ هیچ ئافرەتێک نەکەوتووە مەگەر ئافرەتێک ژن یان کەنیزەکی‌ بووبێت.

لە کۆتاییدا دەڵێین: (ولكم في رسول الله أسوة حسنة لمن كان يرجوا الله واليوم الآخر). بەم بەڵگانەی‌ کە باسمان کرد تەوقەکردن لەگەڵ ئافرەتی‌ نامەحرەمدا حەرامەو بە هیچ شێوەیەک رێگەی‌ پێ نەدراوە. 


والله أعلم.

ئەحمەد كاكە مەحموود


بەروار2020/03/29سەردان 130