ئایا دەستنوێژی ژن و مێرد لە یەکدى دەشکێت.؟

ئایا دەستنوێژی ژن و مێرد لە یەکدى دەشکێت.؟ وە مەبەست و مانای (أو لامستم النساء) چيە.؟

زاناکان لە مانای (أولامستم النساء) دا ناکۆکن، بەلاى ئەم بەڕێزانەوە: ( عەلى کوڕى ئەبوو تالیب و، ئوبەى کوڕى کەعب و، موجاهیدو، تاوس و، حەسەن و، عوبەیدى کوڕى جوبەیر) و هەندیکى تریش, لە (ئیبن عەباس)ـەوە دەگێڕنەوە: کە مەبەست پێى تێکەڵیکردنى ژن و پیاوە، کەوابوو: بەلێککەوتنى هەر ئەندامێکى ژن و پیاو لەیەکتر، دەستنوێژ ناشکێ، مەگەر سەرجێیى بکەن. ئیمامى (تەبەریى)یش لە تەفسیرکردنەوەیدا دەڵێ: ( أي: عاشترتم النساء بالجماع). واتە: لەگەڵ ژنانتاندا جووتبوون، ئەوکاتە دەستنوێژتان دەشکێ. بەڵگەیشیان ئەم فەرموودە صەحیحەیە کە دەڵێ: ((أنه قبل بعض نسائه ثم خرج الى الصلاة، ولم يتوضأ)). (صححه الألباني في سنن ابن ماجة/ 502) واتە: پێغەمبەر ﷺ بڕێ لە خێزانەکانى خۆى ماچ دەکردو، بێ دەستنوێژ گرتنەوەش نوێژى دەکرد. ((وقالت عائشة –رضى الله عنها-: كان رسول الله ﷺ يتوضأ ثم يقبل، ثم يصلى ولا يتوضأ)). (صححه الألباني في صحيح الجامع/ 4906) خاتوو عائیشە دەڵێ: پێغەمبەر ﷺ دەستنوێژى دەگرت و وا دەبوو یەکێ لە خێزانەکانى ماچ دەکردو، پاشان بێ دەستنوێژ گرتنەوە نوێژى دەکرد.، بەخاتوو عائیشەیان گوت: دەبێ غەیرەز تۆ کێى ماچ کردبێت؟! ئەویش هاتە پێکەنین. ((وحدث عروة عن عائشة: أن رسول الله ﷺ قبل بعض نسائه ثم خرج الى الصلاة ولم يتوضأ، قلت من هي إلا أنت؟ فضحكت)). (رواه أبوداود والترمذي وإبن ماجه. وصححه الألباني في سنن ابن ماجة والجامع الصحيح لسنن الترمذي).

(بەندە)یش پاش لێکۆڵینەوەیەکى زۆر قەناعەتم هاتە سەر ئەم ڕایەى دواییە، كە دەستنوێژى ژن و مێرد لە يەكترى ناشكێت. خوایش بۆ خۆى زاناترە و چاکتر دەزانآ.

خاوەنى (في ظلال القرآن) -پاش هێنانى چوار ڕاوبۆچوونى لێک جیا- دەڵێت: 

( والذى نرجحه في معنى (أو لامستم النساء) أنه كناية عن الفعل الذي يستوجب الغسل، وبذلك نستغنى هنا عن كل الخلافات في مسألة الوضوء). واتە: ئەوى پەسەند بێ بەڵامانەوە لەماناى (أولامستم النساء..)دا ئەوەیە کە (کینایە)یە لە شتێکدا خۆشۆرین پێویست دەکات.! ئێمەش هەر ئەم مانایەمان دەچێتە دڵەوە کە دەڵێ: مەبەست بە (لامستم النساء) تێکەڵى ژن و پیاوە.، ئەڵبەت بێجگە لەو کۆمەڵە زانایانە, کۆمەڵە زانایەکى تر هەن کە دەڵێن: مەبەست پێى لە یەککەوتنى پێستى ژن و پیاوە، نەک جیماع  و تێکەڵیى.

ڕێنمایەکانى ئایەتى (43)ى سوورەى نيساء:

1- لەشگران نابێ لە مزگەوتدا بمینێتەوە، بەڵام دەتوانێ بەپەلە بە نێویدا تێپەڕێ, وە ناشتوانێ قورئان بخوێنێ، وەکو دەفەرموێ: (( لا يقرأ الجنب ولا الحائض شيئا من القرآن )). ((ئيبن ماجه). وضعفه الألباني في صحيح وضعيف الجامع الصغير/ 6364).

2- لەشگران دەبێ بەئاو خۆى بشۆرێ، خۆ ئەگەر ئاو نەبوو تەیەمموم بکاو ئینجا ئەگەر گڵ دەست نەکەوت بۆ تەیەمموم، -وەکو کۆمەڵە زانایەکى زۆر دەڵێن- بە هەمووشتێکى تر، ( وەک بەرد، زیخ، لم.. ) دروست و ڕەوایە. چونکە عەرەبەکان لەماناى (صعيداً..)دا دەڵێن: (المراد بالصعيد هنا هو كل ما صعد على وجه الأرض ولم تدخله صنعة البشر كالتراب والحجر والرمل والشجر والنبات..).

والله أعلم

ئەحمەد كاكە مەحموود
 

بەروار2020/03/28سەردان 4068