(پێ) شۆرین لە دەستنوێژدا و ڕەتکردنەوەى بۆچوونى.!

(پێ) شۆرین لە دەستنوێژدا و ڕەتکردنەوەى بۆچوونى.!

مەسح کردن بەسەر قاچدا:

(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلَاةِ) ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە! هەرکە ویستان هەڵسن بۆ نوێژو دەست نوێژتان نەبوو (فاغسلوا وجوهكم وأيديكم إلى المرافق) دەم و چاوو دەستتان لەگەڵ ئانیشکتاندا بشۆرن (وامسحوا برؤسكم وأرجلكم إلى الكعبين) و مەسحى سەرتان بکێشن و، پێتان لەگەڵ قاپتاندا بشۆرن.
بەڵێ.. ئەم وشەی (وأرجلَكم) بە سێ جۆر خوێنراوەتەوە: یەکەم و دووەم: کە بەبۆرو سەرە.. (الرفع والنصب) موتەواتیرە.
سێیەم: -کە ژێرە (خفض)ـە- شازەو لەڕاى گشتیى دەرچووە، جا خوێندنەوەی (وأرجلَكم) بەسەر، هیچ گرێیەکی تێدا نیەو لەگەڵ مەبەست و ئاقیدەى ئێمە دایە، بەڵام (وأرجلِكم) (بەژێر)ـی (لام)ـەکە ئاڵۆزییەک دەخولقێنێ و، لەگەڵ بیرو بۆچوونى ئێمە ناگونجێ، چونکە فەرموودەیەکى زۆرو زەبەندە هەیەو دەچن بەگژ (مەسح)کردنى پێدا لەباتى شۆرین، وەکو: دەفەرموێ: ((..ويل للأعقاب من النار)). (صحيح البخاري، كتاب العلم، 60) و چەند فەرموودەیەکى تریش کە (بوخاریى) و (موسلیم) دەیانهێنن لە جێگەى خۆیاندا، ئیتر جگە لەوەى کە هاوەڵانى وەک (عوسمان و عەلیى و ئیبن عەبباس و موعاویەو عەبدوڵڵاى کوڕى زەید) دەڵێن:  ((أن عثمانَ بنَ عفانٍ رضِيَ اللهُ عنه دعا بوَضوءٍ، فتوضأ... ثم غسل رجلَه اليُمنَى إلى الكعبين ثلاثَ مراتٍ، ثم غسل اليُسرَى مِثْلَ ذلك، ثم قال: رأيتُ رسولَ اللهِ ﷺ توضأ نحوَ وُضوئي هذا...)). (صحيح مسلم، كتاب الطهارة، باب صفة الوضوء وكماله، حديث : ‏357) واتە: عوسمان (ڕەزاى خواى لەسەر بێت) داواى دۆلکەی دەستنوێژگرتنى کرد و دەستنوێژی گرت، پاشان گەیشتە سەر قاچ (پێ) شۆرین و پێی ڕاستى تا قولە پێی شۆری سێ جار و، هەروا پێی چەپیشی بەهەمان شێوە، پاشان عوسمان فەرمووى: پێغەمبەر ﷺم دیت بە هەمان شێوە دەستنوێژى دەگرت.

بۆ مەسەلەى (خوف)یش: زانایان – شیعەو خەواریج نەبێت- یەکدەنگن بۆ بەکارهێنانى چ لە سەفەردا، چ لە ماڵەوە. ئاخۆ شۆرینى پێ لە (مەسح)ـى باشتربێ !؟ ئەم وەڵامە کێشەیەکى تێدایە، ئاخۆ ئەگەر خوفەکە دڕابێت (مەسح)ـى دەکرێت؟ بۆ ئەمەش زانایان قسەیان جیاوازە. ماوەى مەسحى خۆى چەندە؟. جەماوەرى زانایان دەڵێن: ماوەى مەسحى خوف لە سەفەردا (3) ڕۆژ و (3) شەوە، لەماڵەوەیش یەک شەوو یەک ڕۆژە، دەستەیەکیش دەڵێن: (مەسح) بێ ماوەیە. ئاخۆ تەنها (مەسح)ى بەشى سەرەوەى خوف پێویستە، یان بەشى ژێرەوەیشى دەیەوێ.؟ بۆ هەردوولا ئیختیلاف و راى جیا هەیە.! هەرچەند مەسحى ژێرەوەى خوف موتەواترەو لاى هاوەڵان وا مەشهورە، وە ئاخۆ گۆرەوى مەحکەم و ئەستوور (مەسح)ـى بەسەرا دەکرێت.؟ ئەمیش هەر جێگەی قسەو باسەو بۆچوونى تەواویش ئەوەیە کە ئەگەر مەحکەم و ئەستوور بێ و قاچ تەڕ نەبێ، ئەوا درووستە مەسح بەسەر گۆرەویدا.

ئەحمەد كاكە مەحموود

والله أعلم

 

 

بەروار2020/03/28سەردان 2064