لەگەڵبوونى خودا بۆ بەندەکانى.!

لەگەڵبوونى خودا بۆ بەندەکانى.!

(وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنْتُمْ) وە لەهەر جێگایەکیشدا بن ئەو (خوا)یەتان لەگەڵە. لە قورئان و فەرموودەدا گەلێ جار باسى "مەعیەت"ى خواى گەورە هاتووە، بەتایبەت ئیمامى (بوخاریى و موسلیم) زۆرێکیان لەو بابەتانە هێناوە بە پێویستى نازانم، ئەگینا هەندێکیانم دەنووسى. سەلەف –خوا لێیان رازیى بێت- دەڵێن: خوا تێیگەیاندووین کە ئەو خۆى لەسەر عەرشى خۆیەتیى و ئاگایشى لە هەموو شتێکەو، ئێمە لە هەر جێگایەکدا ببین ئەومان لە گەڵدایە، واتە: زانیاریى و ئاگاداریى تەواوى بە هەموان هەیە. بەڵێ (سەلەف) بەو جۆرەیە تەفسیرى ماناى (مەعیەت) دەکەنەوە، بێ ئەوەى کە تێکەڵى دروستکراوەکانى ببێ و بچێتە ناویانەوە!! بێگومان بیرکردنەوە لە ماناى (مەعیەت) بەو شێوەیە کە گوایا تێکەڵ بە دروستکراوەکانى خۆى ببێ، لە خواوە زۆر زۆر دوورە، بۆیە ئێمەیش خۆى چى پێ مەبەستە بڕوامان پێیەتى. (وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ) وە خوا بە هەموو کارەکانتان بینایە، هەر شتێک ئێوە ئەنجامى بدەن ئەو ئەیبینێ. والله أعلم.


ئەحمەد كاكە مەحموود


بەروار2020/03/28سەردان 720