پێی پەروەردگار.؟

پێی پەروەردگار.؟

(وَتَقُولُ هَلْ مِنْ مَزِيدٍ) ئەویش دەڵێ: ئاخۆ زیاتریش هەیە؟. لە فەرموودەیەکى (قودسى)دا هاتووە کە پێشەوا (بوخاریى و موسلیم)41/1287. هێناویانە: ((لا يزال يلقى فيها وتقول: هل من مزيد، حتى يضع فيها رب العالمين قدمه، فينزوي بعضها إلى بعض..)). (صحيح البخاري، كتاب التوحيد، باب قول الله تعالى: وهو العزيز الحكيم، حديث: ‏6971‏. صحيح مسلم، كتاب الجنة وصفة نعيمها وأهلها، باب النار يدخلها الجبارون والجنة يدخلها الضعفاء، حديث : ‏5191) بەڵێ بڕوامان بە صیفەتى (قەدەم- پێ) وەک لە فەرموودەکاندا هاتووە هەیەو دەسکاریشى ناکەین، بەڵام شێوەو چۆنیەتیەکەى دەگێڕینەوە لاى خوا. ئیمامى (ئیبن کەسیر) کە دەگاتە تەفسیرى ئایەتى: (يوم نقول لجهنم هل امتلأت..) دەڵێ: لەبەر ئەوە کە خوا بەڵێنى داوە دۆزەخ بە مرۆڤ و جنۆکە پڕ بکا، ڕۆژى قیامەت پێى دەڵێت: ئاخۆ پڕ بوویت؟ پاشان ئەوى تێچوو تووڕ هەڵدرایە نێویەوەو هێشتا هەر دەڵێ: ئاخۆ زیاتر هەیە..؟ جا لەو کاتەدا هەر پڕ نابێ و داواى هى ترى لێ دەکات، ئەوجا خوا (پێى) پیرۆزى خۆى دەخاتە نێویەوە، ئەوسا لە هەیبەتى ئەوەدا دەچێتەوە یەک و دەڵێ: ((..قط قط وعزتك..)). (صحيح البخاري، كتاب الأيمان والنذور، باب الحلف بعزة الله وصفاته وكلماته، حديث: ‏6294) واتە: خوایە! بەسمە، بەسمە، پڕ بووم و جێى کەسم نەماوە. زانایان دەڵێن: ئەو قسەى دۆزەخە راستەو هەقیقەتى هەیەو، خوا دەیهێنێتە گۆو قسە، بۆیە خوا پێى پیرۆزى خۆى تێدەخا، چونکە لەو پەڕى قوڵیى و فراوانیدایە، ئیتر بەو شێوەیە لەملاو لەولاوە دێتەوە یەک و بچووک دەبێتەوە. ئیمامى (بوخاریى)و ئیمامى (موسلیم)و پێشەوا (ئەحمەد)یش هەمان ڕاو بۆچوونیان هەیەو، هەر یەکەشیان فەرموودەیەکى هێناوە، ئاشکرایشە کە (قەدەم، ریـجل) هەردووک یەک شتە. جا کەوایە (قەدەم- پێ) سیفەتێکى زاتیى خوایە، بەڵام دیارە ئەو قەدەمە وەک قەدەمى دروست کراوەکانى نییە. (دارەمیى) لە (ئیبن عەباس)وە دەڵێ: ((الكرسي موضع القدمين، والعرش لا يقدر قدره إلا الله)). (والحديث له طرق، وقد رواه أبوحاتم وابن حبان في صحيحه وأحمد في مسنده وغيرهم. وضعفه الشيخ الألبانى.. لكن ورد هذا الحديث بلفظ وسند آخر قريب من هذه الرواية صححها الألباني فى سلسلة الأحاديث الصحيحة برقم: 109. حاکمیش لە (المستدرک)دا هێناویەتیى و دەڵێ: (صحيح على شرط الشيخين ووافقه الذهبي وابن جرير).  والله أعلم.


ئەحمەد كاكە مەحموود


بەروار2020/03/28سەردان 53