واتاو ڕاڤەى ئایەتى: (وكان عرشه على الماء).؟

واتاو ڕاڤەى ئایەتى: (وكان عرشه على الماء).؟

هەر ئەو خوایەیە ئاسمانەکان و زەویى لەماوەى شەش ڕۆژدا دروستکرد، جا ئیتر خوایەکى بەدەسەڵاتى ئاوا، چۆن ناتوانێ زیندووتان بکاتەوە؟ هێمان تەخت و عەرشەکەیشى -پێش دروستبوونیان- هەر لەسەر ئاوبوو، لەم بارەیەوە ئەم فەرموودانەش هاتوون:

یەکەم/ لە ( مەسنەدى پێشەوا ئەحمەد)دا هاتووە: (عوقەیلیى) دەڵێ: لە پێغەمبەرم ﷺ پرسی:
(( أين كان ربنا قبل أن يخلق خلقه؟)) ئاخۆ بەر لە دروستکردنى بەدیهێنراوەکان، پەروەردگارمان لە کوێ بووبێ ؟! (( قال: كان في عماء )) أى فوق سحاب عاليا عليه ما تحته هواء وما فوقه هواء) فەرمووى: بەرزو بڵندبوو لەسەر هەورێک، نە لەژێریەوە (هەوا) هەبوو، نە لەبانیەوە (( ثم خلق العرش بعد ذلك )) پاش ئەوە عەرشەکەیشى دروستکرد. (ضعيف، ضعفه شعيب الأرنأووط والألباني).

دووەم/ ((سئل ابن عباس عن قول الله: (وكان عرشه على الماء) على أي شئ كان الماء؟ قال: على متن الريح)). (هَذَا حَدِيثٌ صَحِيحٌ عَلَى شَرْطِ الشَّيْخَيْنِ ؤلَمْ يُخْرِجَاهُ/ تعليق الذهبـي) لە (ئیبن عەباس) دەپرسن: ئەرێ باشە کە تەختى فەرمانڕەوایى خوا لەسەر ئاو بووبێت، دەبێ ئاوەکە لەسەرچى بوو بێت؟ گوتى: لەسەر پشتى ((با)) بوو!.

سێیەم / وفى صحيح مسلم عن عبدالله بن عمرو بن العاص، قال: قال رسول الله ﷺ: ((كتب الله مقادير الخلائق قبل أن يخلق السماوات والأرض بخمسين ألف سنة، قال : وعرشه على الماء..)).(صحيح مسلم، كتاب القدر، باب حجاج آدم وموسى عليهما السلام، حديث: ‏4903) واتە: بەر لە دروستکردنى ئاسمانەکان و زەویى (بە پەنجا هەزار ساڵ) خواى گەورە ئەندازەگیرى گشت شتێکى کردو، ئەو دەمەش عەرشەکەى لەسەر ئاو بوو. والله أعلم.


ئەحمەد كاكە مەحموود


بەروار2020/03/28سەردان 39