ڕاڤەکارانى قورئان دەڵێن: ئەم (زولقەرنەین)ـە، هەر ئەسکەندەرى یۆنانییە.؟!



توانیویەتى خۆرهەڵات و خۆرئاوا بخاتە ژێر دەسەڵاتى خۆیەوە، هەر بۆیە ناویشیان ناوە (ذو القرنين)، چونکە پاشایەکى بڕوادارو چاک و دادگەر بووە، وە لەنێوان سەردەمى عیساو موحەممەددا "سەلامى خوایان لەسەر بێت" ژیاوە. هەرچەندە لەدیاریکردنى ئەم (زولقەرنەین)ـەدا لەناو مێژوو نووساندا کێشە هەیە: بۆ نمونە هەندێکیان دەڵێن: ئەسکەندەرى مەقدۆنیى یۆنانییەو بەئەسکەندەرى رۆمیش بەناو بانگەو، شاگردى (ئەرەستۆى حەکیم) بووە، (300) ساڵ پێش لەدایکبوونى عیسادا بووە، لەخۆر ئاواوە وڵاتى (ئیتالیاى) ئەمڕۆو (فەرەنسەو ئیسپانیاى) داگیر کردووە، لەولایشەوە ئەوبەرى دەریاى سپیى باکورى ئەفەریقیاى داگیرکردو شارى ئەسکەندەریەى دروستکرد، لەم لایشەوە هیندستان و چین و ئەوانەى داگیر کرد.. جا لەگەڕانەوەیدا لە (خورماڵ)ـى سەر بەهەڵەبجەى سولەیمانی نەخۆش دەکەوێت  و دەمرێت، هەندێ زاناى مێژووناسیش دەڵێن: تەرمەکەیان هێناوەتەوە بۆ شارۆچکەى ئەسکەندەرییەى لاى شارى بەغدا و، لەوێ بەخاک سپێرراوە. ئەم زانیارییەم لە (تەفسیرى نامیى) بەدەسکارییەوە وەرگرتووە.



والله أعلم.

ئەحمەد كاكە مەحموود


بەروار2020/03/26سەردان 740