سەبارەت بە (سد العرم = سەدى مەئرەب).؟



(هەمەدانى) دەڵێت: لە بەشى باشوورى خۆرئاواى (مەئرەب)ـەوە، زنجیرە شاخێکى تێدایە، بەرەو باکوورى خۆرهەڵات درێژ دەبنەوەو لە نێوان ئەو شاخانەدا شیوو دۆڵێکى زۆر گەورەو فراوان هەیە.. هەرکات باران باریبا سێڵاوو لافاوێکى زۆرى ئەو ناوچەیە لەوێ خڕ دەبوویەوەو دەڕژایە شیوى (ئادنە)وە کە نزیکەى (1100) مەتر بەسەر دەریادا سەر دەکەوت، جا ئەو ئاوە کە بەرەو باکوورى خۆرهەڵات دەڕۆیشت ماوەى سێ کاتژمێرێکى دەما بۆ (مأرب)، ئینجا لەوێ تەنگە بەرییەک دەست پێ دەکات، نێوان شارەکەیش و تەنگە بەریەکە دەشتێکى شاخاوى (300) میلى دوجا دەگرێتەوە، لە دواییشدا لە ساڵى (1843) زایینی زەوى ناسەکان ئەو سەدەیان دۆزییەوەو سەلماندیان کە ڕووداوێکى ئاوا هەبووە. 


والله أعلم.

ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/03/26سەردان 342