سەبارەت بە (خدرى زیندە).؟
جەماوەرى زانایان دەڵێن:
ئەو بەندەیە (خدر) بووەو، (نەبى)ش بووە، بەڵام ئایا ئێستاکە زیندووەو بەسەر زەویەوە دەژى – وەک دەڵێن: خدرى زیندە؟ ئەوە کۆمەڵێکى زۆریان بەم چەند بەڵگەیە پێیان وایە کە ئێستا زیندوو نییەو نەماوە.
یەکەم: لەبارەى (خدر)و (ئیلیاس)وە لەئیمامى (بوخاریى) پرسیار کرا: ئایا ئێستا هەردوو زیندوون وەکو دەڵێن؟! ئەویش گوتى: چۆن زیندوون، لەکاتێکا پێغەمبەر ﷺ کەمێ بەر لەمردنى خۆى فەرموویەتى: ((فإن رأس مائة، لايبقى ممن هو اليوم على ظهر الأرض أحد)). (صحيح البخاري، كتاب مواقيت الصلاة، باب السمر في الفقه والخير بعد العشاء، حديث : 585).
دووەم: ئەم فەرموودە کە ئیمامى (موسلیم) هێناویەتى و دەڵێت: ((ما من نفس منفوسة اليوم، تأتي عليها مائة سنة، وهي حية يومئذ)). (صحيح مسلم، كتاب القدر، باب كيفية خلق الآدمي في بطن أمه وكتابة رزقه وأجله وعمله، حديث : 4892) هەر بۆیە (ئیبن تەیمییە)ش دەڵێ: (ئەگەر خدر زیندو بووبا، دەبوو بهاتبایە لاى پێغەمبەرو جیهادى لەتەک کردبا، درێژەى ئەم باسە لە تەفسیرى (روح المعانى) دایە.
والله أعلم.
ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/03/25سەردان 80
چەند زانیارییەکى پێویست لەسەر قورئان.؟ ئەو سورەتانەى کە سەرەتاکەیان بە تەنها پیتێک دەست پێدەکات.؟ پیرۆزترین و گەورەترینى ئایەتەکانى قورئان، ئایەتەلکورسییە.؟ ئایا (بسم الله) بە هێواش، یان بە دەنگى بەرز بخوێنرێ.؟ نەسخ و لە کارخستن لە قورئاندا.؟ ژمارەى سوجدەو شوێنەکانیان لە قورئاندا.؟ وشەى (عسى) لە قورئاندا.؟ سەرنجێک لە وشەى (لاجرم).؟ ماناو واتاى (حیجر).؟ سەبارەت بە (خدرى زیندە).؟ دەربارەى دووەمى سوورەتى حەج.؟ دەستدان لە قورئان بەبێ دەستنوێژ.؟ ئەستێرەى شیعرا چيە.؟ باسێکى لوءلوء (مەرجان).؟ کێوى جودى (واستوت على الجودي..).؟