لێخۆشبوون بۆ موشریکان داوا ناکرێ.؟!


(وَمَا كَانَ اسْتِغْفَارُ إِبْرَاهِيمَ لِأَبِيهِ) خۆ داوا کردنەکەی ئیبراهیمیش بۆ لێخۆشبوون لە باوکی (إلا عن موعدة وعدها إياه) تەنها لەبەر ئەوەبوو کە کاتێ خۆی- پێش ئەوە بێ باوەڕیی باوکی بۆ دەرکەوێ- بەڵێنی دابوویە کە: داوای لێبوردنی بۆ بکات، وەکو بەئاشکرا لە سوورەتی (مەریەم)و، ئایەتی (47)دا باسکراوەو دەفەرموێ: (قال سلام عليك سأستغفر لك ربي إنه كان بي حفيا) (فلما تبين له أنه عدولله) جا کە زانى سوور دوژمنی خوایە (تبرأ منه) یەخەی لێ هەڵتەکان و بەرائەتی لێکرد (إن إبراهيم لأواه حليم) چونکە ئیبراهیم پیاوێکی زۆر ملکەچ و دەس بە دۆعاو، هێمن و لەسەرخۆ بوو بەرامبەر بە خەڵکانى نەزان.

 سەرنج: ئەم دوو ئایەتە (113 و 114) گەورەترین یاسای وەلاو بەراى لە خۆگرتووە و دەبێت مرۆی موسڵمان لە رۆژانەى خۆیدا جێبەجێی بکات، وە بەهیچ شێوەیەک نابێت خۆشەویستیی و پشتگیری و دۆعاى خێر بۆ هیچ کەس و لایەنێک بکات ئەگەر بێتوو دژایەتیی ئیسلام و ئەهلى ئیسلامیی دەکرد، تەنانەتى ئەگەر ئەو کەس و لایەنانە باوک و براو نزیکترین کەست بوون. 

والله أعلم.

ئەحمەد كاكە مەحموود

 

 

 

بەروار2020/03/24سەردان 469