خودا (عیسا)ى بردەوە بۆ ئاسمان بۆلاى خۆى.؟
(إِذْ قَالَ اللَّهُ يَا عِيسَىٰ إِنِّي مُتَوَفِّيكَ) ئەوەبوو فەرمووى: ئەى عیسا! بەراستیى من دەتبەمەوە بۆلاى خۆم و، هەتا رۆژێ دەتگەیەنمە کاتى دیارییکراوى ئاسایى بۆ ژیانت دەمێنى و، ئەوسا دەتمرێنم، واتە: ئێستا بەر لەهاتنى کۆتایى ژیانت ناهێڵم ئەوانە بتکوژن و بمریت ( ورافعك إلي) و لەلاى خۆیشم جێى بەرزت دەبێ و، سەرت دەخەم بۆ ئاسمان بۆلاى خۆم. زانایان لە شێوەى بەرزکردنەوەى عیسادا دوو قسەیان هەیە:
1- دەڵێن: لەم ئایەتەدا پاش و پێش هەیەو، لە بنەڕەتدا بەم جۆرەیە: (إني رافعك إلي ومتوفيك) واتە: لە پێشدا بەرزت دەکەمەوە بۆلاى خۆم، ئەوساکە هاتیتە خوارەوە دەتمرێنم.
2- دەڵێن: ئایەتەکە هیچ ئاڵوگۆڕێکى تێدا نییەو، هەروەک ئێستایەو، ماناشى ئەوەیە کە دەتمرێنم، ئەوجا بەرزت دەکەمەوە بۆلاى خۆم.
(سەید قوتب) دەڵێ: عیسا چۆن مردوو، چۆن بەرزبوویەوە.؟ ئەم جۆرە شتانە لەکارە (غەیبیات) و نادیارەکانن، هەرچەند (تەبەریى) دەڵێت: مەبەست ئەوەیە کە خوا عیساى بەزیندوویى بۆلاى خۆى بەرزکردۆتەوە، چونکە ئەو فەرمودانەیش کە یەکدەنگن بۆگەڕانەوەو هاتنەوەی عیسا لە ئاخر زەماندا بۆسەر زەویى، گشت (متواتر)ن، جاهەر بۆ پتر زانیاریی لەبارەی (عیسا)وە دەڵێم: عەقیدەی ئەهلی سوننەت و جەماعەت ئەوەیە کە: (عیسا) هەر بەزیندوویی "بەفەرمانى خوا" بەرزکراوەتەوە بۆ ئاسمان بۆلاى خۆى، جا بۆ دوایی "پێشهاتنی رۆژى قیامەت" دێتە خوارێ و، بەشەریعەتی محمد ﷺ حوکم و بڕیار دەداو کار دەکا، پاشان دەجال دەکوژێ و رووى سەر زەویی پڕ دەبێ لە دادو عەدالەت و فەڕو بەرەکەت، ئیتر لەگەڵ (الطائفة المنصورة)دا کە لەپێناوى حەقدا دەجەنگێن جیهادى خۆى دەکا و لەپشت سەر ئەمیرەکەیانەوە نوێژ دەکا، ئەمەیە کورتەى ڕاو بۆ چوونمان لەم مەسەلەدا ئیتر خوای گەورەش باشتر دەزانێ.
والله أعلم
ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/03/24سەردان 63
شەفاعەت لاى ئەهلى سووننە.؟ مەسەلەى تکاو شەفاعەتى پەیامبەران بۆ گوناهباران لە دواڕۆژدا.؟ بەدەست هێنانى (وەسیلە) چۆن دەبێ.؟ جوولەکە و موشریکەکان سەر سەختانە دژایەتی موسڵمانان دەکەن.! ڕاى بەهێز سەبارەت بە (ئیبلیس) شەیتان.؟ "توقیە" کردن لاى ئەهلى سووننە.؟ وشەی (نەفس) بۆ خوا.؟ شەهید زیندووە و قەت نامرێ.؟ خودا (عیسا)ى بردەوە بۆ ئاسمان بۆلاى خۆى.؟ کلیلی گشت گەنجینەکانى غەیب، تەنها لاى خودایە.؟! جنێو بەبتى کافران مەدەن، هەتا خوا نەناسانیش بە (خوا)ى ئێوەى نەدەن.! لە بت پەرستان ژن مارە ناکرێ و، ژنیشیان لێ ناخوازرێ.! حوکمى دۆعا کردن بۆ کافرو نوێژکردن لەسەر تەرمى موشریک.؟ پاڵپشتى موشریکین و زاڵمان مەکەن.! حوکمى ئەوانەى بەزۆر کافریان دەکەنەوە.؟