سەداو سیماو وێنەى ژنان.؟

سەداو سیماو وێنەى ژنان:

حوکمى شەرعى لەمەڕ سەداو سیماى ئافرەت لە تەلەفزیۆن و ڕادیۆداو، وێنەى لە ڕووپەرى ڕۆژنامەکاندا چۆنە.؟

ئافرەت لە بنەڕەتدا دەبێت لەماڵەوە بێت:

أ. وەک قورئان دەفەرموێ: (وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ ؤلاتَبَرُّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الأُولَى..) الاحزاب 33. وە پێغەمبەریش ﷺ ئەفەرموێ: ((والمرأة في بيت زوجها راعية وهي مسؤولة عن رعيتها)).(صحيح البخاري، كتاب في الاستقراض وأداء الديون والحجر والتفليس، باب: العبد راع في مال سيده، حديث : ‏2300‏) هەر لەبەر ئەوەش هیچ کارێکى لە دەرەوەى ماڵ لەسەرى پێویست –فرض- نەکراوە.
وەک: نوێژی جومعە و جیهاد و هتد.. پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێ: ((الجمعة حق واجب على كل مسلم فى جماعة، الا أربعة: عبد مملوك، أو إمرأة، أو صبي، أو مريض)).(رواه أبوداود، وصححه الألباني في سنن أبي داوود برقم: 1067).

ب. چوونى ئافرەتان لەگەڵ مردوو ڕۆشتن بۆ ناشتنى، وەک ئوم عەتیە دەفەرموێ: ((نهينا عن إتباع الجنائز ولم يعزم علينا)).(صحيح البخاري، كتاب الجنائز، باب اتباع النساء الجنائز، حديث : ‏1231‏) واتە: نەهیمان لێکرا کە لەگەڵ مردوو برۆین بۆ سەر قەبران.

ج- نوێژی جەماعەت بۆ ئەو لە مزگەوتدا سووننەت نیە، ئەگەرچی بشتوانێ بڕوات، ((لاتمنعوا نساؤكم المساجد، وبيوتهن خير لهن)).(رواه أبوداوود، وصححه الألباني في مشكاة المصابيح، برقم: 1062).

د- وە جیهادى لەسەر فەرز نەکراوە، هەرچەند درووستە بۆی بەشدارى بکات بۆ خزمەتى موجاهیدەکان، قالت عائشة يارسول الله ((نرى الجهاد أفضل العمل أفلا نجاهد،.؟ قال لا، لكن أفضل الجهاد حج مبرور)).(صحيح البخاري، كتاب الحج، باب فضل الحج المبرور، حديث : ‏1458‏).

هـ- بۆ ئافرەت درووست نیە سەفەر بکات بەبێ مێرد یان لەکەڵ مەحرەمێکى، وەک پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێ: ((لا تسافر المرأة إلا مع ذي محرم، ولا يدخل عليها رجل إلا ومعها محرم)).(صحيح البخاري، كتاب الحج، أبواب المحصر وجزاء الصيد، باب حج النساء،حديث : ‏1772‏)
لەبەر ئەوەی دەرچوونى ئافرەت لە ماڵ بەبێ پێویست و زەروورەت هۆی فیتنەو چاو تێبڕینى شەیتانە بۆ خراپە پێکردن، وەک پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێ: ((المرأة عورة، فإذا خرجت استشرفها الشيطان)).(رواه الترمذي، وصححه الألباني في الجامع الصحيح لسنن الترمذي، برقم: 1173)  وە دەفەرموێ ﷺ: ((ما تركت بعدي فتنة أضر على الرجال من النساء)).(صحيح البخاري، كتاب النكاح، باب ما يتقى من شؤم المرأة، حديث: ‏4808‏)  لەبەر ئەم ئەسڵە دەبێ بوارى کارى ئافرەت لە ڕاگەیاندندا کە پیاوان بیبینن، تا بکرێ کەم بکرێتەوە، وە تەنها لە بوارى زۆر زەروورو پێویستدا نەبێ بەشدارى نەکات، ئەوەش بە چەند مەرجێ، ئەو مەرجانەش ئەمانەن:

1- ئەو بابەتە کە ئافرەت رۆڵى تێدا دەبینێت، دەبێ زۆر زەروور بێت، ئەگینا نابێت پەخش بکرێت.
2- ئەو بابەتە بە پیاو نەکرێت.
3- لەکاتى تۆمارکردنى بابەتەکە لەبەرنامەکەدا بێ شەرعى ڕوو نەدات، وەک: تێکەڵاوى پیاوو ئافرەت...هتد.
4- بەکار نەهێنانى دەرمان و جلوبەرگى سەرنج ڕاکێش.
بەڵگەى ئەوەى ئەگەر ئەو بابەتەى ئافرەتى تیایە زۆر پێویست بوو لەگەڵ ڕەچاوگرتنى ئەو مەرجانەى سەرەوەدا، درووستە بابەتێک ئافرەت پێشکەشی بکات یان ئافرەتى تێدا بێت، چونکە لە چەندین بواردا ئافرەت بەشدارى کردووەو چووەتە دەرەوە لە ماڵ، وەک:

أ. دەرچوون لە ماڵ بۆ پێویستى تایبەتى خۆیان.. بوخاریی و موسلیم ڕیوایەتیان کردووە کە (سەودە) خێزانی پێغەمبەر ﷺ شەوێک لەماڵ چووە دەرەوە بۆ دەست بە ئاو گەیاندن، وە (سەودە) ئافرەتێکى بە خۆوەو قەڵەو بوو، عومەرى کوڕی خەتتابی بینی و پێی وت: (سەودە) ئەتناسین.! بزانە چۆن دێیتە دەرەوە لە ماڵ، ئەمەش هۆی هاتنە خوارەوەى ئایەتى حیجاب بوو، جارێکى تر دواى هاتنە خوارەوەى ئایەتى حیجاب عومەرى کوڕی خەتتاب (سەودە)ى بینیی و لێی توڕە بوو، (سەودە)ش گەڕایەوە ماڵەوەو ڕووداوەکەى بۆ پێغەمبەر ﷺ گێڕایەوەو ئەویش فەرمووى: ((قد أذن الله لكن أن تخرجن لحوائجكن)).(السنن الكبرى للبيهقي، كتاب النكاح، وصححه الألباني في صحيح وضعيف الجامع، برقم: 4367) واتە: خوا ڕێگەى داون، بۆ پێویستى خۆتان لە ماڵ برۆنە دەرەوە.

ب. رۆشتن بۆ مزگەوت بۆ نوێژی جەماعەت، وەک پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێ: ((لاتمنعوا إماءَ الله مساجد الله، إِذَا اسْتَأْذَنَتِ امْرَأَةُ أَحَدِكُمْ إِلَى الْمَسْجِدِ فَلاَ يَمْنَعْهَا)).(صحيح البخاري، كتاب الجمعة، باب هل على من لم يشهد الجمعة غسل من النساء والصبيان، حديث : ‏873‏) ((أذنوا للنساء بالليل إلى المساجد)).(رواه الترمذي، وصححه الألباني في الجامع الصحيح لسنن الترمذي، برقم: 570).

ج. بەشداریکردنى نوێژى جەژنەکان، بەڵام بە جیا لە پیاوان، ئیبن عەبباس دەفەرموێ: ((كان يأمر بناته ونسائه أن يخرجن في العيدين)).((صحيح). وقد ثبت الأمر بإخراج النساء جميعا حتى الحيض منهن أن يخرجن إلى المصلى عند الشيخين وغيرهما من حديث أم عطية . ((أن النبي ﷺ كان تخرج بناته ونسائه في العيدين)) رواه إبن ماجة. وصححه الألباني في السلسة الصحيحة، برقم: 2115) لەم حاڵەتانەدا درووستە ئافرەت لە ماڵ دەربچێ، بەڵام بەبێ تێکەڵویى لەگەڵ پیاواندا.

د. دەرچوون بۆ جیهادو غەزا، وەک لە چەندین فەرموودەدا هاتووە کە خێزانەکەکانى پێغەمبەر ﷺ و ژنانى هاوەڵان لەگەڵ پێغەمبەر ﷺ و موسڵماناندا بەشدارى جیهادیان کردووە، ئاویان بۆ موجاهیدین هێناوە، وە بریندارەکانیان تەداویى و چارەسەر کردووە، وە ئەم کارە دواى هاتنە خوارەوەى ئایەتى حیجابیش بەردەوام بووە، وە ترمیزى دەڵێ: ((أن رسول الله ﷺ كان يغزو بأم سليم ونسوة معها من الأنصار يسقين الماء ويداوين الجرحى)).(رواه الترمذي، وصححه الألباني في الجامع الصحيح لسنن الترمذي، برقم: 1575) وە ئەنەس دەڵێ: ((لما كان يوم أحد، انهزم الناس عن النبي ﷺ، قال: ولقد رأيت عائشة بنت أبي بكر، وأم سليم وإنهما لمشمرتان، أرى خدم سوقهما تنقزان القرب، وقال غيره: تنقلان القرب على متونهما، ثم تفرغانه في أفواه القوم، ثم ترجعان فتملآنها، ثم تجيئان فتفرغانها في أفواه القوم)).(صحيح البخاري، كتاب الجهاد والسير، باب غزو النساء وقتالهن مع الرجال، حديث: ‏2745).

هـ. دەرچوون بۆ فێربوونى شەریعەت و ئایینەکەیان، وەک ئەبو سەعیدى خودریى دەڵێ: ((قالت النساء للنبي ﷺ غلبنا عليك الرجال فاجعل لنا يوما من نفسك، فوعدهن يوما لقيهن فيه فوعظهن، وأمرهن فكان فيما قال لهن ما منكن امرأة تقدم ثلاثة من ولدها الا كان لها حجاب من النار...)).(صحيح البخاري، كتاب العلم، باب: هل يجعل للنساء يوم على حدة في العلم، حديث: ‏101‏)
لەم بەڵگانەدا ئەوە دەردەکەوێت ئەو حاڵەتانەى زەروورو پێویستە، ئیسلام ڕێگە دەدات ئافرەت بەشدارى چەندین چالاکى بکات، با پێویست بە لە ماڵ دەرچوونیش بکات، جا ئەگەر ئەو بابەتانەش کە ئافرەت لە تەلەفزیۆندا پەخشى دەکەن وەک ئەم حاڵەتانە پێویست بێ و ئەو کارەش تەنها بە ئافرەت نەبێ نەکرێت، ئەوا دەتوانرێت پەخش بکرێت بە ڕەچاوگرتنى ئەو مەرجانەى باسمان کرد. 

والله أعلم.

ئەحمەد كاكە مەحموود


بەروار2020/03/22سەردان 76