دیداری مامۆستا شێخ صدیق عبدالعزيز


دیداری به‌رێز جه‌نابی مامۆستا سدیق عبدالعزیز محمد

پ1: ئه‌حمه‌د كاكه‌ محمود ناوێكی‌ دیاری‌ ناو رابونی‌ ئیسلامی‌ كوردستانه‌ , زانایه‌كی‌ روناكبیرو كه‌سایه‌تیه‌كی‌ سیاسی‌ و سه‌ركرده‌یه‌كی‌ مه‌یدانی‌ بوو , پیتان وانیه‌ له‌ده‌ست دانی‌ ئه‌م زاناو سه‌ركردانه‌ بوَشایه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌ ناو ریزی‌ موسوڵمانان روست ده‌كات و به‌ ئاسانی‌ پر نابێته‌وه‌ ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله رب العالمین والصلاه‌ والسلام علی‌ اشرف خلقه محمد الامین وعلی‌ اله و اصحابه و اتباعه الی‌ یوم الدین و بعد :

وه‌لامی‌ پ 1:
وه‌فاتی‌ برای‌ به‌رێزوو له‌ یادنه‌چووم جه‌نابی‌ حاجی‌ ملا ئه‌حمه‌د كاكه‌ محمود به‌ ته‌ئكید بوَشایه‌كی‌ خسته‌ نیو رابونی‌ ئیسلامی‌ له‌ كوردستاندا, داخیكی‌ خسته‌ دڵی‌ من و هه‌موو دوَستان و هه‌وادارانی‌ . ماموستا ته‌نها مه‌لایه‌ك نه‌بوو مزگه‌وتێك به‌ته‌نها چوَڵ بكات و مه‌لایه‌كی‌ تر جێگه‌ی‌ پر بكاته‌وه‌ , من له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ماموستادا دوَست بووم په‌یوه‌ندی‌ ئیمانی‌ و ئیسلامی‌ له‌نێوانماندا هه‌بوه‌ , سه‌ركرده‌یه‌كی‌ مه‌یدانی‌ بوو خوَی‌ به‌به‌شێك له‌ موسوڵمانان ده‌زانی‌ , به‌سه‌ركه‌وتنی‌ موسوڵمانان دڵخوَش ده‌بوو به‌ ناره‌حه‌تیان ئازاری‌ پێ‌ ده‌گه‌یشت . بوَیه‌ موسوڵمانانی‌ ناوچه‌كه‌ش به‌له‌ده‌ستدانی‌ ماموستا ئازاریان پێ‌ گه‌یشت.

پ2 : بانگه‌وازو هیجره‌ت و جیهاد سێ‌ لایه‌نی‌ پێكهینه‌ری‌ ئیسلامه‌ , پێتان وایه‌ ئه‌م لایه‌نانه‌ له‌ ژیانی‌ ماموستادا ره‌نگی‌ دابوه‌وه‌ ؟

وه‌لاَمی‌ پ 2:
بانگه‌شه‌ی‌ بوَ ئیسلام و ئیسلام خوازی‌ و كوَچكردنی‌ و جێهێشتنی‌ ماڵ و جیگه‌واری‌ خوَی‌ و كوَشش كردن به‌ مه‌به‌ستی‌ خزمه‌ت به‌ ئیسلام و رابونی‌ ئیسلامی‌ و جیگركردن و بلاَوكردنه‌وه‌ی‌ یه‌كتاپه‌رستی‌ بوَ خوای‌ گه‌وره‌ له‌ سیفاته‌كانی‌ ئه‌م پیاوه‌ بوون , چون ماموستا ئه‌و لایه‌نانه‌ له‌ ژیانیدا ره‌نگ ناده‌نه‌وه‌ له‌ كاتیكدا ئه‌و خوَی‌ ته‌فسيری‌ ئایه‌تی‌ (كنتم خیر أمة‌ أخرجت للناس تأمرون بالمعروف وتنهون عن المنكر وتؤمنون بالله ) ده‌كات كه‌ سێگوَشه‌ی‌ ئینسانی‌ موسوڵمان پێك دێنن , گه‌ر سه‌یری‌ ژیانی‌ ماموستا بكه‌ین ئه‌و به‌ته‌واوه‌تی‌ وه‌لاَمی‌ ئه‌و پرسیاره‌مان بوَ ده‌داته‌وه‌ و بیگومان ئه‌و مه عاليمانه‌ ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی‌ ئاشكراو به‌رچاوی‌ هه‌بوه‌ له‌ ژیانی‌ ماموستادا به‌ هه‌زاران رحمه‌تی‌ خوای‌ گه‌وره‌ی‌ لێ‌ بێت .

پ3 : ماموستا بانگه‌وازی‌ خوَی‌ له‌ دوانگه‌ی‌ مزگه‌وته‌كانه‌وه‌ راگه‌یاند و وتاره‌كانی‌ هه‌ینی‌ و بوَنه‌كان شوناسێكی‌ ناوزی‌ به‌م زانا سه‌ركرده‌یه‌ به‌خشی‌ ؟ قوناغی‌ بانگه‌وازو چالاكی‌ ماموستا له‌م لایه‌نه‌وه‌ چون هه‌ڵده‌سه‌نگێنی‌ ؟

وه‌لاَمی‌ پ3:
ماموستا ملا ئه‌حمه‌د رحمه‌ الله مزگه‌وته‌كانی‌ كردبوو به‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ راگه‌یاندن , باش له‌ ئایه‌تی‌ و ژیانی‌ پیغمبه‌ر صلی‌ الله علیه‌ و سلم تی‌ گه‌شتبو ( ولكم فی رسول الله اسوة‌ حسنة‌ ) كاتیك كوَچی‌ كرد بوَ مه‌دینه‌ی‌ پیروَز یه‌كه‌م كاری‌ دروست كردنی‌ مزگه‌وت بوو به‌ده‌ستی‌ پیروَزی‌ خوَی‌ كاری‌ تیدا ده‌كرد چونكه‌ شوینی‌ بانگه‌وازی‌ ئیسلامه‌و شوینی‌ كوَبونه‌وه‌و ریكخستنی‌ سوپاو راپه‌راندی‌ هه‌موو ئیشه‌كانی‌ ئومه‌ت بوو.

پ4 : ماموستا ملا ئه‌حمه‌د یه‌كێك بوو له‌ عه‌له‌م دارانی‌ جیهاد و دامه‌زرێنه‌رانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ , كاریگه‌ری‌ ئه‌م سه‌ركرده‌ ئیسلامیه‌ له‌سه‌ر ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ جیهادی‌ كوردستان چون و له‌ چی‌ ئاستێكدا بوه‌ ؟

وه‌لاَمی‌ پ4:
به‌ ته‌ئكید ماموستا ئه‌حمه‌د یه‌كێك بوو له‌ ئالاَ هه‌ڵگرانی‌ جیهاد و هه‌رواش یه‌كێك بوو له‌ دامه‌زرێنه‌رانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ به‌ سه‌ركردایه‌تی‌ جه‌نابی‌ ماموستای‌ موجاهد ماموستا ملا عوسمان عبدالعزیز ,ماموستا ملا ئه‌حمه‌د یارمه‌تیده‌ری‌ ماموستا ملا عوسمان بوو ئه‌و ماموستا ملا عوسمانه‌ی‌ كه‌ ئیعلانی‌ دیفاع و موقاومه‌ی‌ له‌ گه‌لی‌ كورد كرد . به‌ڵی‌ شه‌ره‌فێكی‌ گه‌وره‌ بوَ ماموستا ملا ئه‌حمه‌د كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زرینه‌رانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ , كام بزووتنه‌وه‌ ؟ ئه‌و بزووتنه‌وه‌ی‌ كه‌ بوَ یه‌كه‌م جا له‌ میژوی‌ ئیقلمی‌ كوردستانی‌ عیراقدا ئالاَی‌ ( لا اله الا الله و محمد رسول الله ) به‌رز كرده‌وه‌ , ئه‌و بزووتنه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ شاخ و داخی‌ كوردستاندا ده‌جنگا بوَ رزگاركردنی‌ گه‌لی‌ كورد به‌راده‌یه‌ك بوو بوو به‌ جێگه‌ی‌ سه‌ناو ته‌قدیری‌ هیزه‌ سیاسیه‌كانی‌ تر .  حاجی‌ مه‌لا ئه‌حمه‌د ره‌حمه‌تی‌ خوای‌ لێ‌ بێت سه‌لماندی‌ نه‌ك ته‌نها له‌ جیهاد و بانگه‌وازدا شوینكه‌وته‌ی‌ راسته‌قینه‌ی‌ ماموستا مه‌لا عوسمانه‌ به‌ڵكوو له‌ ته‌فسیرشدا شوینكه‌وته‌ی‌ راسته‌قینه‌ی‌ بوو.

پ5 : په‌یامتان بوَ هه‌واداران و قوتابیان و هاوریانی‌ چیه‌ ؟

وه‌لاَمی‌ پ5:
داواو تكام وایه‌ له‌ ژیانی‌ پر خێری‌ ئه‌و ئیستفاده‌ بكه‌ن , ژیانێك كه‌ یه‌كێك له‌ وێنه‌كانی‌ ته‌رخانكردنی‌ ده‌ساڵی‌ ته‌مه‌نی‌ بوَ ته‌فسیر كردنی‌ قورئانی‌ پیروَز , ژیانیك كه‌ له‌ بانگه‌وازو كوَچ و تیكوَشان بوَ ئه‌م دینه‌ به‌سه‌ری‌ برد به‌راستی‌ حه‌ق وایه‌ وه‌ستان له‌به‌رده‌م ئه‌م قوناغانه‌ی‌ ژیانیدا بكه‌ن به‌تایبه‌ت گه‌نجان چونكه‌ سه‌رده‌می‌ گه‌نجیتی‌ ماموستا (انهم فتیة‌ امنوا بربهم وزدناهم هدی‌)بوو...

 له‌ كوَتایدا ده‌ڵیم ئه‌ی‌ ئازیز و له‌ یاد نه‌چومان رحمة‌ الله علیك یوم ولدت و یوم مت و یوم تبعث حیا.
 

صدیق عبدالعزیز محمد - سلێمانی
 

بەروار2020/03/28سەردان 60