وەفایەک بۆ جەنابی مامۆستا صديق عبدالعزيز محمد

وەفایەک بۆ جەنابی مامۆستا صديق عبدالعزيز محمد

بەناوی خوایەک کە مردن و ژیانی بۆ ئەوە درووستکردووە، تا تاقیمان بکاتەوە کاممان کاروکردەوەی چاکترو باشتر ئەنجام دەدەین..

لە وەفاتی جەنابی مامۆستا صدیق عبدالعزیزدا بەڕەحمەت بێت، وەک وەفایەک ئەم چەند وشەیە پێشکەش دەکەم بەجەنابیان و داواکارم لەخوای میھرەبان بە لوتف و بەزەیی خۆی لێی خۆش ببێت و ھەوڵ و ماندووبونەکانی لێوەرگرتبێت.

لەماوەی چەند ساڵی ڕابووردوودا بەتایبەت لە کۆتایی ساڵەکانی ١٩٩٩زایینی ھەم لەسەردەمی زێڕینی بزووتنەوەو پاشان دوای ئەویش، جەنابی مامۆستام بەباشی ناسیوەو ئاگاداری چالاکی و خەمخۆرییەکانی بووم، جەنابی مامۆستا لەسەردەمی (نەھزە) نموونەی ڕابەری دڵسۆزو خەمخۆری ئەو جەمعەیە بوو، کە ھەموو (قیادەو قواعد) شاھیدی ئەو ڕاستییەی بۆ دەدەن، مامۆستا لەگەڵ ئەوەی کەم بێژو حەزی بە فرەوتن و باسی خۆیی و چالاکیەکانی نەدەکرد، بەڵام زیاتر لە وتەو بێ دەنگیەکانی کاری دەکردو کرداری زیاتر بوو تا گوفتاری، بیرم دێ جەنابی بابیشم لەسەردەمی بزووتنەوەشدا سەرسامی رێکخستنەکانی ئەو کۆمەڵە برایە بوو کە زۆرچالاکانە کاریان دەکردو زۆرجار بابم دەیفەرموو دەک پیرۆزیان بێت..!

دواتر و لەسەردەمی دوای وەفاتی زاناو ڕابەرانی کۆچکردووی بزووتنەوە، جەنابی مامۆستا صدیق بوویە ڕابەری بزووتنەوەو خۆم و دڵم زۆر مورتاحە بەوەی کە لە شوورای ئەوکات دەستم بۆ ڕابەرایەتی ئەو پیاوە بەرز کردۆتەوە، وە تا جەنابیان لەو پۆستەدا بوون کاروجمووڵی ئەوکاتی بزووتنەوە زۆر باش بوو، وە جەنابیان رێزو سەنگینی تایبەتی ھەبوو لای لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم.

لە ھەمووی گرنگتر ئەوەیە کە لێرەدا باسی بکەم ئەوەبوو کە مامۆستا خوا لێی خۆش بێت ھەرگیز بەکاروچالاکی زیاترو بەرچاوتری غەیری خۆی لە ڕووی تەمەن، لە ڕووی زانست و زانیاری، وە لەڕووی سیاسیی، قەڵس نەدەبوو، بەپێچەوانەوە مامۆستا زۆر دڵخۆش بوو بەچالاکی و جمووجوڵەکانی ئەوکاتەی ئێمە کە لەڕووی تەمەن لە ھەموو تەمەن كەمتر بووین، کە کاری سیاسی پێچەوانەکەی لا پەسەندترو قەبوڵترە.!
ھەرگیز نەمدیوەو نەبووە مامۆستا لە ڕووی بەرامبەری بداو بەرامبەری بشکێنێ، یان تەریقی بکاتەوە، ھەرگیز نەبووەو نەمدیوە کە جەنابی مامۆستا دەنگ بەسەر بەرامبەریدا بەرز بکاتەوەو مافی بخوات.. وە چەندان سیفاتی تر کە خوا یار بێت لە داھاتوو زیاتر باسیان لێوە دەکەین..
ئەوەشمان بیر نەچێت کە مامۆستاش مرۆڤ بووەو ھەموو مرۆڤێکیش خاوەنی ھەڵەو کەم و کوڕی خۆیەتی و لێرەوە گەردنی جەنابیان ئازاد بێ و جێگاو مەنزڵیان بەھەشتی نەبڕاوە بێت..
وە سڵاوو رێزو حورمەتمان بگەیەنێت بە پێشەوایانی سەحوە لە جەنابی مامۆستای ڕابەری مەزن جەنابی مامۆستا مەلا عوسمان و جەنابی بابم مامۆستا مەلا ئەحمەد و باقی مامۆستایانی دیکەو، خەم و مەینەتییەکانی دوای خۆیان بۆ ئەو پێشەوایانە باس بکات کە لە دوای ئەوان چیمان بەسەرھات و بەرەو کوێ ڕۆشتووین..!
وإنا للە وإنا الیە راجعون.

دڵسۆزتان: عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود
لەبری خانەوادەی مامۆستا

١٥ی رەبیعی دووەمی ١٤٤١ی کۆچی
١٢ / ١٢ / ٢٠١٩ی زایینی
www.ahmadkaka.org


بەروار2020/07/09سەردان 54

ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له‌ یادی‌ راپه‌ریندا وێنه‌كان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌.! گوزه‌رێك به‌ناو موسوڵمانانی‌ وڵاتی‌ "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چه‌ند وێنه‌یه‌كی‌ تراژیدیای‌ هه‌ڵه‌بجه‌..! وه‌فایه‌ك بۆ پیاوه‌ گه‌وره‌و به‌ غیره‌ته‌كه‌ی‌ كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی‌ له‌ ته‌رمی‌ جەنابى مامۆستا ملا علی‌ له‌رۆژێكی‌ وه‌ك ئه‌مرۆدا شيخ ئه‌حمه‌د یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی‌ له سێداره‌دانی‌ پێشه‌وای‌ كوردان قازی‌ محمد بیرمه‌ندی مه‌زنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.