لە شاری ھەولێر زانایان و دۆستان و ھاورێیانمان بەسەر کردەوە.

لە شاری ھەولێر زانایان و دۆستان و ھاورێیانمان بەسەر کردەوە.

لە یەکەم رۆژی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لەشاری ھەولێر سەردانی شاری ھەولێرمان کردو  بەیاوەری کاک فاروقی برام و کاک ھەردی ئەنوەر چەندین سەردان و بەسەرکردنەوەی زانایان و دۆستانمان ئەنجامدا ، وەک وەفاو پێزانین بۆ دۆستانی بابم و ھەروەھا دۆستان و ھاورێیانی دڵسۆزو بە پەرۆشم بەتایبەت ئەو برایانەی کە لە پرۆژە بانگەوازییەکانی بابم ھاوکارو پاڵپشتمن زۆرینەیانمان بەسەر کردەوەو ، پاشان لەناو پێشانگاش چاومان بەدەیان کەسایەتی ئیسلامی کەوت و لە نزیکەوە چەندین باس و بابەتی گرنگ لەسەر بواری بانگەواز و گرنگیدان بەو بوارە خرایە بەر باس و لێکۆڵینەوە .. لەو سەردانەماندا ئەم بەرێزانەمان بەسەر کردەوە :
- مامۆستا عەلی تاھیر. - مامۆستا عبدالغنی تاھا. - مامۆستا عەلی باپیر. - مامۆستا مەلا نادر کانی کوردەیی. - مامۆستا ئیدریس کاریتانی. - دکتۆر فازیل عبدالواھاب. دکتۆر ئیبراھیم تاھیر مەعروف. - حاج ئازاد حوجرانی. - حاجی ئازاد عبدالوھاب. - حاج کاروانی بانگخواز. - مامۆستا سەیید ئەحمەد عبدالوھاب. - دکتۆر عبدالواحید محمد. - مامۆستا محمدی ملا فائق. - جەنابی دکتۆر ئیبراھیم مەشھەدانی. - کاک سەلیم کۆیی. - مامۆستا حەسەن بابەکر. - مامۆستا غازی عەلی . - مامۆستا فاتیح شارستێنی. - برایان و دۆستانم لە دەنگی رۆشنایی ، چەندین خزم و دۆستی تر کە لە خزمەتیاندا بووین.
- ئەوەی گرنگە بوترێ دۆستان و ھاوکارانم لە پرۆژە بانگەوازیەکانی بابم ئەوەندە خۆم بە قەرزاریان دەزانم نازانم بە چ زمانێ شوکرو تەقدیریان بکەم ، لەم سەردەمی بێ نازی و بێ سەرپەرشتی کاری ئیسلامییەدا ئەو برایانەم نەبوایە تووشی ھەزار دەردو نەخۆشی نەفسی دەبووین ، خوا لە منیان نەسێنێ و زۆر سوپاسی لوتفیان دەکەم. 
- وە لێرەوە زۆر زۆر سوپاسی مامۆستا غازی عەلی دەکەم کە نامیلکەیەکی وەرگێڕاوی جەنابی باوکمی بە دیاری پێ بەخشیمەوە کە یەکەمین کاری وەرگێردراوی جەنابی بابمە لە ساڵی ١٩٧٨ی زایینی وەرێگێراوە ، بەناوی (خوا لە روانگەی زانیارییەوە).
داوای لێبوردنیش لە زانایان و دۆستانی دیکەمان دەکەم کە ئەمجارە نەمانتوانیوە بە خزمەتیان بگەین بە ھۆی سەرقاڵیمان بە پێشانگای کتێبەوە.


بەروار2020/07/09سەردان 677

ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له‌ یادی‌ راپه‌ریندا وێنه‌كان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌.! گوزه‌رێك به‌ناو موسوڵمانانی‌ وڵاتی‌ "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چه‌ند وێنه‌یه‌كی‌ تراژیدیای‌ هه‌ڵه‌بجه‌..! وه‌فایه‌ك بۆ پیاوه‌ گه‌وره‌و به‌ غیره‌ته‌كه‌ی‌ كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی‌ له‌ ته‌رمی‌ جەنابى مامۆستا ملا علی‌ له‌رۆژێكی‌ وه‌ك ئه‌مرۆدا شيخ ئه‌حمه‌د یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی‌ له سێداره‌دانی‌ پێشه‌وای‌ كوردان قازی‌ محمد بیرمه‌ندی مه‌زنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.