ئەکتیڤ و چالاکی پرۆژه‌ بانگه‌وازییه‌كانی‌ شێخ ئەحمەد لە مانگی رەمەزان.

ئەکتیڤ و چالاکی پرۆژه‌ بانگه‌وازییه‌كانی‌ شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود لە مانگی رەمەزان.

* ئەکتیڤ و چالاکی پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود لە مانگی رەمەزان:
- نزیكه‌ی‌ 7 ملیۆن بینه‌رو 8 ملیۆن لایك و شه‌یرو كۆمێنت..!

* سوپاس و وەفاداری بۆ بانگخوازان و ئەدمینانی پەیجی شێخ. 

لە دوای ئەوەی سوپاس بۆ خودا توانرا بە شێوەیەکی بەرچاوو شیاوو سەرجەم پرۆژە بانگەوازییەکانی شێخ ئەحمەد بەتایبەت پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود و ھەروەھا ئینستاگرامی شێخ و کەناڵی شێخ لە یوتیوب پێشوازی لە مانگی پیرۆزی رەمەزان بکەین و بە زیاتر لە (60) بەرنامەی جیاوازو بە ھەر چوار زمانی (کوردی بە هه‌ردوو رێزمانی‌ سۆرانی و بادینی، عەرەبی، ئینگلیزی، فارسی) خزمەت بە ئایین و ئەم گەلە خەمخۆرو موسوڵمانە بکەین و سوپاس بۆ خودا مانگی رەمەزان مانگی ئەکتیڤ و چالاکی و گەرم و گوڕی موسوڵمانان بوو.. 
بۆیە لیرەوە دەستخۆشی و سوپاسمان ھەیە بۆ سەرجەم موسوڵمانانی کوردستان کە بە پیاوو ئافرەتەوە بەو پەڕی ھیممەت بەرزی و دڵسۆزییەوە بەشداربوون لە تەراویح و سەرجەم بەندایەتیەکانی ئەو مانگە ، ئەوەش نیشانەی دینداری و رەسەنایەتی گەلی کوردە و پاپەند بوونیانە بە ئایینی پیرۆزی ئیسلامەوەو وەڵامێکیشە بۆ ئەوانەی کە بە خەیاڵی خراپی ئەوان وا دەزانن گەلی کوردی موسوڵمان لە دینداری و خواپەرستی و بەندایەتی لایان داوەو کاڵ بوونەتەوە.!
لێرەوە پڕ بەدڵ سوپاس و رێزی تایبەتیمان بۆ ئەو بانگخوازو مامۆستا بەرێزانەی کە لەم مانگەدا زنجیرەیان ھەبووەو خزمەتیان کردووە، وە ھەروەھا سوپاسی بێ پایانم بۆ برایان و خوشکانی ئەدمینم کە زۆر زۆر دڵسۆزانە شەوو رۆژ خزمەتیان بە کاروانی بانگخوازی کردووە لە رێی پەیجەکەیانەوە پەیجی شێخ ئەحمەد ، خوا پاداشتی بەخێریان بداتەوە و لە ماندووبونیان رێز دەگرین.
ھەر لەم ڕوانگەشەوە دیجیتاڵ میدیای شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود (رحمە اللە) وەک کاری ھەمیشەیی و ساڵانەی لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا (یەکەمی بێ ڕکابەر) بوو.
 بۆیە وەک دڵخۆشی بۆ ئێوەی بەرێزو خۆشەویست ئەکتیڤ و چالاکی دیجیتاڵ میدیای شێخ ئەحمەدتان بە شێوەی داتا پێشکەش دەکەین تا زیاتر دڵخۆش و دڵگەش ببن و خوا یاربێت ھەمیشەو بەردەوام لە خزمەتاندا دەبین..  

ئەکتیڤ و چالاکییەکان لە دیجیتاڵ میدیای شێخ ئەحمەد:

- پەیجی شێخ ئەحمەد:
١-  زیاتر لە (60) بەرنامەی تایبەت لە مانگی ڕەمەزان ، بە چوار زمان.
٢-  بینەری پەیج:  (6,800,000) شەش ملیۆن و ھەشت سەد ھەزار کەسە. || (2,400,000) بینەری زیادی کردبوو.
٣- لایک و شەیرو کۆمێنت: (8,100,000) ھەشت ملیۆن و سەد ھەزار بوو.
 ٤- زیادبوونی لایک: (23000) لایک زیادی کردووە.
....................................
- ئینستاگرامی شێخ:
١- ژمارەی فۆڵۆو: 195,000 ھەزار و 300 کەسە.
٢- گەیشتنی بابەتەکان بە بینەر ھەفتانە (300,000) ھەزار کەسە.|| واتە: 300,000 ھەزار جار ھەفتانە بابەتەکان دەبینرێن.
٣- وە بابەتەکان ھەفتانە دەگاتە: (40,000) ھەزار ئەکاونت.
..............................
- چه‌ناڵی یوتیوبی شێخ ئەحمەد:
١- ژمارەی ئەندامانی یوتیوبی شێخ ئەحمەد:  (9,151) ئەندام.
٢- ژمارەی ڤیدیۆکانی ناو یوتیوبی شێخ ئەحمەد: (4,800)  ڤیدیۆ.
٣- ژمارەی بینەری کەناڵی شێخ ئەحمەد: (1,552,815)  بینەر.
..........................
- زۆرترین بینەری فەتوا :
١- لە ماڵپەری شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود || ناوی فەتوا : (پرس و راوێژ لەسەر نوێژ گێڕانەوە.؟) || بینەری فەتوا : (79,689) جار خوێندراوەتەوە.
لینکی فەتواکە: http://ahmadkaka.org/Topic_366_3#.WybeX1UzbIU
٢- فەتوای دووەم لە ماڵپەری شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود || لینکی فەتوا : (http://ahmadkaka.org/Topic_376_3). || بینەری فەتوا: ‌ (42,963) جار خوێندراوەتەوە
.........................................
لە ماڵپەری دەنگی ئیسلام:
 1- لینکی فەتواکە: (http://www.dangiislam.org/Faq_Detail.aspx?FileID=28&id=1186&MapID=4&FolderID=3).  ||  بینەری فەتواکە:   ژمارەی بینین (19,236)
لە ئێمە کارکردن و لە ئێوەش دوعای خێر..

عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود
سەرپەرشتیاری پرۆژە بانگەوازییەکانی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود 
www.ahmadkaka.org  ||  www.dangiislam.org


بەروار2020/07/08سەردان 528

ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد چەندین كەسایەتی ئیسلامیی بەسەر دەكاتەوە له‌ یادی‌ راپه‌ریندا وێنه‌كان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌.! گوزه‌رێك به‌ناو موسوڵمانانی‌ وڵاتی‌ "كینیا" دا.! هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد.! چه‌ند وێنه‌یه‌كی‌ تراژیدیای‌ هه‌ڵه‌بجه‌..! وه‌فایه‌ك بۆ پیاوه‌ گه‌وره‌و به‌ غیره‌ته‌كه‌ی‌ كوردستان.! ڤیدیۆ.. پێشوازی‌ له‌ ته‌رمی‌ جەنابى مامۆستا ملا علی‌ له‌رۆژێكی‌ وه‌ك ئه‌مرۆدا شيخ ئه‌حمه‌د یاسین تیرۆر كرا ساڵڕۆژی‌ له سێداره‌دانی‌ پێشه‌وای‌ كوردان قازی‌ محمد بیرمه‌ندی مه‌زنی ئیسلامیی محمد قطب كۆچی دوایی كرد پەیامی خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد بەبۆنەی وەفاتی جەنابی شێخ محمد بەرزنجییەوه پەیامی سایت و پەیجی مامۆستا لە رۆژی لە داییکبوونی پێغەمبەری پێشەوا روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکەی فەرەنساو کوژرانی رۆژنامەنووسەکان نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز نەوشیروان موستەفا.! پەیامی پرۆژە بانگەوزاييەكانى شێخ ئەحمەد له ساڵوەگەری ١١٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی.